کوردستان

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد و کۆبوونەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هاريكاريى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق و جەختیان لە پەسندکردنی بودجەی گشتیی عێراق کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 02-05-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەبارەی دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق، كار و به‌رنامه‌ى حكومه‌تى فيدراڵی، پڕۆژه‌ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا قسەیان کردووە.
نێچیرڤان بارزانی و موحسین مەندەلاوی "هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى هاريكاريى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق بۆ تێپه‌راندنى سه‌ختييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى سه‌قامگيريى سياسيى وڵات."
رۆژی یەکشەممە، 02-04-2023، موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە نووسراوێک رەشنووسی بودجەی ساڵانی 2023، 2024 و 2025ـی رەوانەی لیژنەی دارایی پەرلەمان کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەیاندا جه‌ختيان له پێويستى و گرنگيى په‌سه‌ندكردنى ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراق و جێبه‌حێكردنى كارنامه‌ى حكومه‌ت كرده‌وه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ