نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە بۆ مانگی نیسان دیاریکرا

02-05-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە بۆ مانگی نیسان دیاریکرا، لە شاری سلێمانی لە نێوان 4000 بۆ 5000 دینارە. لە هەڵەبجە لە نێوان 2750 بۆ 4000  دینارە، لە هەولێریش لە نێوان 2750 بۆ 7500 دینارە. 
 
رۆژی سێشەممە 02-05-2023، قارەمان مەولوود، بەرپرسی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، مانگی نیسان موەلیدە ئەهلییەکان 142 کاژێر کاریان کردووە کە نرخی هەر کاژێرێک بۆ یەک ئەمپێر بە 46 دینارە و بەوشێوەیە نرخی هەر ئەمپێرێک لە نێوان 2750 بۆ 7500 دینار دیاریکراوە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانیش لە راگەیێندراوێکدا نرخی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی نیسان راگەیاند و دەڵێت، نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە لە نێوان 4000 بۆ 5500 دینار دیاریکراوە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی لەبارەی کارکردنی کارەبای موەلیدەکان دەڵێت، لە مانگی نیساندا موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ نێوان 100 بۆ 120 كاژێر کاریان کردووە و نرخی هه‌ر كاژێرێک بۆ یه‌ک ئه‌مپێر به‌ (45) دینار دیاریكراوه‌.
 
خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با لە سلێمانی گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی دەڵێت، تاوەکو 15ی ئایاری 2023 لە کاژێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ بۆ کاژێر 1:00ی شەو دەبێت و دواتر لە کاژێر 7:00 بۆ 8:30ی بەیانی دەبێت، تەنیا لە رۆژانی هەینی لە کاژێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ کارەبا بە هاونیشتمانییان دەدەن. 
 
مانگی نیسان لە پارێزگای هەڵەبجە موەلیدە ئەهلییەکان لە نێوان 85 بۆ 99 کاژێر کاریان کردووە. پێشەوا حەیدەر، سەرپەرشتیاری لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نرخی هەر کاژێرێک بۆ یەک ئەمپێر بە 47 دینار دیاریکراوە و بەوەش نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە لە نێوان 2750 دینار بۆ 4000 دینارە." 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

12-11-2024 2

نێچیرڤان بارزانی: پیرۆزبایی لە حکومەت و گەلی ئازەربایجان دەکەم بۆ میوانداریکردنی لووتکەیەکی سەرکەوتوو

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی سەرۆکی ئازەربایجان دەکات لە بەرامبەر بانگهێشتکردنی بۆ کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە کەشوهەوا ناسراو بە کۆپ 29، کۆنفرانسەکەش بە سەرکەوتوو و باش رێکخراو ناودەبات.