رووداو - عەفرین
لە 35 هەزار کوردی ئیزدیی عەفرین نزیکەی هەزار و 500 کەسیان لەوێ ماون. ئەوانیش ترسیان زۆرە کە دەریان بکەن. هەموو مەزارگەی ئێزدیەکان تێکدراون و بەر پەلاماری چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆن کەوتوون.
مەجید حاجی، جووتیارێکی کوردی ئێزدیی گوندی تلخاتوونە و دەڵێت، "ئێمە هەڵهاتین و تاوەکو ئێستا مەترسیمان لەسەرە. داواکارین ئەو وڵاتە گەورانە رێگەیان لێبگرن تاوەکو ئێمە لە جێگە و زێدی خۆمان هەڵنەیەین".
هاوژینی مەجید لە ئێزدییەکانی عەفرینە و لەوە دەترسێت کە ئەو تراژیدیایەی بەسەر کەسوکاریدا هاتووە لێرەش دووبارە ببێتەوە و وەک ئێزدییەکانی عەفرین پەرش و بڵاوببنەوە.
حەیات عوسمان، کابانی ماڵە و کوردی ئێزدیی عەفرینە و دەڵێت، "ئێزدییەکان دەیانەوێت مەترسییان لەسەر نەمێنێت و وەک هەموو مرۆڤێک بژین".
دەزگای ئێزدینی میدیایی و مافپەروەری بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند کە لە 35 هەزار ئێزدیی عەفرین تەنیا هەزار بۆ هەزار و 500 ئێزیدی لە عەفرین ماون و ئەوانیش لە ترس و دڵەڕاوکێدا دەژین.
لە سەرێکانی و گوندەکانی دەوروبەری لە 60 خێزانی ئێزدی یەک خێزان نەماون. ئەوە لە کاتێکدایە کە لە عەفرین 22 گوندی ئێزدی هەن و گشت مەزارگەکانیان تاڵان و کاول کراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ