قایمقامیەتی هەولێر: جیهان هاشم خاوەنی ئارایشتگاکە نییە و تەنیا ریکلام دەکات

01-01-2021
نووری ماونی
نووری ماونی @nure_mawni
نیشانەکردن جیهان هاشم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئارایشتگایەکی خانمان بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاند، کردنەوەی ئەو ئارایشتگایە لە هەمان رۆژی داخستنی، هەواڵێکی بێ بنەمایە و دوورە لە راستییەوە.
 
لە روونکردنەوەکەدا ناوی ئارایشتگاکە براوە کە لە شاری هەولێرە، ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو ئارایشتگایە هاوشێوەی شوێنەکانی دیکە داخراوە و سزای پێبژاردنی بە بڕی یەک ملیۆن دینار بۆ کراوە.
 
قایمقامیەتی هەولێر دەشڵیت، هەر شوێنێک کە دایدەخەن بەپێی بەیانی ژمارە 52ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆیە کە لە 24ی تشرینی یەکەمی 2020 دەرچووە و مامەڵە لەگەڵ سەرجەم ئەو شوێنانە دەکرێت کەوا دەبنە ھۆی دروستبوونی قەرەباڵخی و بەرکەوتنی زیاتری ھاووڵاتییان.
 
ئەو ئارایشتگایەش کە قایمقامیەت لە روونکردنەوەکە ناوی بردووە، "بەڵێننامەی لێ وەرگیراوە پابەندی سەرجەم رێنماییەکان بێت"، هەروەها دەشڵێت "بۆ زانیاریی زیاتر ئەو ئارایشتگایە ھی کەسێکە کە ناوی لە گرێبەستی ھاوپێچ و پسوولەی سزادان ھاتووە، ئەو کەسەی لە گرتە ڤیدیۆکەیەوە دەرکەوتووە، تەنها بۆ کاری رێکلام لەو شوێنە بووە".
 
روونکردنەوەکەش دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکە کە جیهان هاشم بڵاویکردووەتەوە و بە بینەرانی دەڵێت، "با بزانین ئارایشتگاکە داخراوە یاخود نا؟" دواتریش دەچێتە نێو ئارایشتگاکە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو ئارایشتگایە بەهۆی سەرپێچیی رێنماییەکانی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، لەلایەن قایمقامیەتەوە بڕیاری داخستنی بۆ دەرکرابوو.
 

دەقی راگەیێندراوی قایمقامیەتی هەولێر

ـ

سزای دارایی ئارایشتگاکە بەهۆی سەرپێچیی رێنماییەکانی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: زۆربەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە قاچاخ دەبردرێت

جۆفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەرمیکا بۆ سەرچاوەکانی وزە دەڵێت: "پێمان وایە پێویستە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا بکەوێتەوە کار. پێمان وایە ئەمە کارێکی لەپێشینەیە، چونکە ئێستا بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کردەیی گەیشتووەتەوە ئاستی پێش راگرتنی بۆرییەکە. ئەو نەوتە هەمووی دەڕوات بۆ شوێنێک. زۆربەی بە قاچاخ دەبردرێت. بە لۆری دەڕوات کە ئەوەش بە قورسی لەسەر رێگە و بانەکانی هەرێمی کوردستان دەکەوێت. لە دەرگای پشتەوە دەردەچێت بە شێوەیەک کە نە سوودی بۆ بودجەی هەولێر هەیە، نە بۆ بودجەی عێراق."