کۆنفرانسی میزۆپۆتامیای پزیشکانی کورد لە بەرلین بەڕێوەدەچێت

29-09-2023
زنار شینۆ
زنار شینۆ @ZinarShino
دکتۆر باوەڕجان شاتلۆ، یەک لە ئامادەبووانی کۆنفرانسەکە قسەی بۆ زنار سینۆ، پەیامنێری رووداو کرد
دکتۆر باوەڕجان شاتلۆ، یەک لە ئامادەبووانی کۆنفرانسەکە قسەی بۆ زنار سینۆ، پەیامنێری رووداو کرد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ هەینی کۆنفرانسی میزۆپۆتامیا بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە پزیشکانی کورد لە ئەوروپا، ئەمریکا و هەرێمی کوردستان لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا دەستیپێکرد و تێیدا گفتوگۆ لەسەر نوێترین تەکنەلۆژیا و زانستی پزیشکی دەکرێت.

رۆژی هەینی، 29ـی ئەیلوولی 2023، دکتۆر باوەڕجان شاتلۆ، یەک لە ئامادەبووانی کۆنفرانسەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هەموو ساڵێک پێشکەوتنێکی نوێ لە زانستی پزیشکیدا روودەدات و زانستی نوێ دەردەکەون. ئێمە دەمانەوێ ئەو لێکۆڵینەوە و زانستە نوێیانە پێشکێش بە پزیشکە کوردەکان بکەین".
 
دکتۆر باوەڕجان شاتلۆ دەڵێت، "چەند مامۆستایەکی زانکۆ لە کوردستان و ئەوروپا لەم کۆنفرانسەدا بەشدار دەبن و گفتوگۆ لەسەر ئەو زانستە نوێیانە دەکەن. لەو چەند رۆژەی کۆنفرانسەکە بەڕێوەدەچێت، پزیشکانی کورد لەوە ئاگادار دەبن چ نوێبوونەوەیەک لە زانستی پزیشکی هاتووەتە ئاراوە".
 
وەکو ئەو پزیشکە کوردە ئاماژەی پێدەدات، "ئەو پزیشکانەی لە کۆنفرانسەکەدا بەشداری دەکەن لە هەموو شوێنێکەوە دێن. هەرکەسێک بە زمانی کوردی دەدوێت و کوردە دەتوانێت بەشداربێت. لە زانکۆی دهۆک و هەموو شوێنەکانی دیکەوە پزیشکی کورد هاتوون".
 
لەبارەی نێوەڕۆکی گفتوگۆکان لە کۆنفرانسی میزۆپۆتامیا، دکتۆر باوەڕجان شاتلۆ گوتی، "هەر پرس و کێشەیەکی نوێ لە زانستی پزیشکیدا هەبێت، لەم کۆنفرانسەدا قسەی لەسەر دەکرێت. بۆ نموونە، تەکنەلۆژیای نوێ چۆن دەتوانێت هاوکار بێت بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی قورس کە پێشتر ئەو نەشتەرگەرییە نەدەکرا، بەڵام ئێستا بە رۆبۆت دەکرێت. یان لەڕووی دەروونناسییەوە چ زانستێکی نوێ هەیە بۆ ئەوەی لە رێگەیانەوە بتوانین هاوکاری پەنابەرانمان بکەین و بەگشتی نوێگەرییەکان لە سەرجەم بوارەکانی دیکەی پزیشکیدا چی هەبێت باس دەکرێت".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. دیلمان ئازاد - د. هونەر رێبوار

نەخۆشنامە؛ ''وەرەقەی پۆلیس'' لەنێو فریاکەوتنی نەخۆشخانەکان نییە و بە هەڵە بەکارهاتووە

لە پۆدکاستی ئەمجارەی نەخۆشنامە بابەتگەلێکی هەستیار باسکران؛ باس باسی خێزانێکە کە خانمەکە گرفتی لە باسکی هەبووە و دکتۆر هونەری پێشکێشکاریش پشکنینی بۆ کردووە، بینیویەتی کە باسکی بەهۆی زەبرێکەوە وایلێهاتووە؛ ئەو منداڵەی لەگەڵیان بووە نهێنییەکی ئاشکراکردووە.