رووداو - تەندروستی
زانکۆی تیشک لە هەولێر کۆنفرانسێکی لەبارەی 'کاریگەرییەکانی گیادەرمانییەکان لەسەر چارەسەری نەخۆشی' رێکخست و توێژەرێکی زانکۆی تیشک کە بەشداربووێکە دەڵێت، بە توێژینەوە دەیسەلمێنین گیا کوردەوارییەکان بۆ چارەسەری نەخۆشی بەکاربهێنین.
ئەمڕۆ دووشەممە 21-4-2025 پێنجەمین کۆنفرانسی نیشتمانیی زانستە دەرمانسازییەکان لەلایەن فاکەڵتی دەرمانسازی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک لە هەولێر دەستیپێکرد و کۆنفرانسەکە تیشک دەخاتە سەر رۆڵ و توانای رووەکیی دەرمانی کوردی.
دکتۆر عومەر نەجمەدین، توێژەرێکی زانکۆی تیشک لە فاکەڵتی دەرمانسازی بە رووداوی گوت، لە داهاتوودا لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر گیا کوردەوارییەکان دەکەین بۆ ئەوەی بۆ چارەسەری نەخۆشی بەکاربێن و کاریگەرییان دەربخەین.
بەگوتەی دکتۆر عومەر، چەند قسەکەرێکی بیانیش بەشدارن و ئامانج ئەوەیە زیاتر لە گیا کوردەوارییەکان بکۆڵدرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ