رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتى تەندروستیى عێراق دەڵێت: "پێنج توشبووى دیکەى تاى خوێنبەربوون تۆمارکراون، بەوەش لە سەرەتاى ئەم ساڵەوە 19 تووشبوو تۆمار کراون".
ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـى نیسانى 2025، سەیف بەدر، گوتەبێژى وەزارەتى تەندروستیى عێراق، تۆمارکردنى ئەو پێنج توشبووە نوێیەى تاى خوێنبەربوونى راگەیاند، بەبێ ئەوەى ئاماژە بەوە بدات لە کام پارێزگا تۆمار کراون.
بە گوتەى سەیف بەدر، ئەم ساڵ 19 توشبووى تاى خوێنبەربوون تۆمارکراون، 7یان لە زیقار بوون، چوار توشبوو لە کەرکووک تۆمار کراون کە دووانیان گیانیان لەدەستداوە.
تای خوێنبەربوون بە چەندین رێگە لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، هەندێکجار دەبێتە هۆى مردنى تووشبووەکە.
سێ تووشبووى دیکەى تاى خوێنبەربوون لە موسەننا بوون، لە پارێزگاکانی نەینەوا، بەسرە، بەغدا، میسان و واست هەر پارێزگایەک و تووشبوویەکی تاى خوێنبەربوون تۆمار کراون.
گوتەبێژى وەزارەتى تەندروستیى عێراق داواى کرد هاووڵاتیان هۆشیار بکرێنەوە لە مەترسییەکانى تووشبوون بە تاى خوێنبەربوون و شێوازى خۆپاراستن لێى.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ