رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی پزیشکیی فریاکەوتن ئاشکرای دەکات، چەندان کەس دوای گەستنی سەگ مردوون، بەڵام تائێستا هۆکاری مردنەکە بە پشکنینی ورد ئاشکرانەبووە کە بە ڤایرۆسی هاری بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 21-4-2025 لە بووڵتەنی کاژێر 17:00 کە شەهیان تەحسین پێشکێشکی دەکات، هەردوو پسپۆڕ دکتۆر بەفرین عەوڵا و د. سۆران ئەحمەد میوان بوو و ئەو پەیامە دووپات دەکەنەوە کە کۆنتڕۆڵکردنی سەگە بێلانەکان و باشترکردنی ئامرازەکانی فریاگوزاریی سەرەتایی لە پێشینەی کارەکانن بۆ کەمکردنەوەی قوربانییەکانی گەستنی سەگ.
دکتۆر بەفرین عەوڵا، پزیشکی راوێژکاری ڤێتێرنەری دەڵێت: کردنەوەی شێڵتەر گەستنی سەگی کەمکردووەتەوە و لە مانگی تەمموزی 2023 تاوەکو ئێستا زیاتر لە 15 هەزار سەگی تێدا کۆکراوەتەوە.
دکتۆر بەفرین عەوڵا روونی دەکاتەوە، رۆژانە 15 بۆ 20 سەگ نەزۆک دەکەن و دواتریش ڤاکسینی دژەهارییان لێدەدەن.
د. سۆران ئەحمەد، پسپۆڕی پزیشکیی فریاکەوتن ئاشکرای دەکات، چەندین نەخۆش بە گەستنی سەگ مردووە، بەڵام هیچ پشکنینێک نییە کە دڵنیایی بدەین کە ئەوانەی مردوون بە ڤایرۆسی هاری بووە یاخود نا.
د. سۆران ئەحمەد باسی نیشانەکانی هاریی سەگ لەسەر مرۆڤ دەکات وەکو؛
- تا
- وڕێنەکردن
- کەمخەوی
- ئاو نەخواردنەوە و ناڕێکیی لە قووتدانی ئاو
- گرژبوونی روخسار
لەبارەی ماوەی دەرکەوتنی ئەو نیشانانەوە د. سۆران گوتی، ئەگەر کەسێک بەژنی کورت بێت یاخود منداڵ بێت زووتر لێی بەدەر دەکەوێت و تەنانەت ئەگەر گەستنەکە نزیک بێت لە مێشکیش بەهەمان شێوە زوو دەردەکەون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ