وەزارەتی تەندروستی: دۆسیەی 5 دەرمانخانەی زۆر بەنێوبانگ لە دادگەن

02-04-2023
شیراز رەئوف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی دامەزراوە ناحکومییەکان لە پشکنین و بەدواداچوونی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، دۆسیەی 5 دەرمانخانەی زۆر گەورە و بەنێوبانگ لە دادگەن و بەمزووانە بەهۆی بوونی دەرمانی قاچاخ و پابەندنەبوون بە یاسا و رێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی، دادەخرێن.
 
هونەر حەسەن، بەرپرسی دامەزراوە ناحکومییەکان لە پشکنین و بەدواداچوونی وەزارەتی تەندروستی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ، کە نوێنەر فاتیح پێشکێشی دەکات، گوتی، "داواکاری گشتی و وەزارەتی تەندروستی دۆسیەی 5 دەرمانخانەی زۆر گەورە و بەنێوبانگیان رەوانەی دادگە کردووە و بەمزووانە بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت."
 
بەرپرسەکەی وەزارەتی تەندروستی گوتیشی، "دەرمانی قاچاخ لە پارێزگەکانی نێوەڕاست و خوارووی عێراق دەهێندرێتە هەرێمی کوردستان و زۆرینەی دەرمانی رێگەپێنەدراو و ساختەش لە سنوورەکانی سووریاوە بە قاچاخ دەهێندرێنە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان."
 
ئەو گوتانەی بەرپرسی دامەزراوە ناحکومییەکان لە پشکنین و بەدواداچوونی وەزارەتی تەندروستی لەک اتێکدایە، دەرمانخانەی "سەروەران" کە یەکێک بوو لە بەنێوبانگترین دەرمانخانەکانی هەولێر و پێشتر 24 کاژێر کراوە بوو، ئێستا لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە داخراوە و بە گوتەی بەرپرسانی وەزارەتەکە، داخستنی ئەو دەرمانخانەیە بۆ بوونی "دەرمانی قاچاخ و رێگەپێنەدراو" دەگەڕێتەوە، داواکاری گشتی بەدواداچوونی بۆ دۆسیەکە کردووە و دادگە بڕیاری داخستنی داوە.
 
نێچیر ئیسماعیل، بەڕێوەبەری زنجیرە دەرمانخانەکانی سەروەران لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ کە بەشێکی بە شێوەی مەیدانی ئەنجامدرابوو لەبەردەم دەرمانخانە داخراوەکەیاندا، گوتی، "هۆکاری داخستنی ئەم لقەی زنجیرە دەرمانخانەکەمان بۆ هەرزانیی نرخەکانمان بەراورد بە دەرمانخانەکانی دیکە دەگەڕێتەوە."
 
بەڕێوەبەری ئەو زنجیرە دەرمانخانانە گوتیشی، "پەنامان بۆ دادگە بردووە و لە رێگەی دادگەوە مافی خۆمان وەردەگرینەوە کە بە ناحەق دەرمانخانەکەمان داخراوە."
 
بەگوێرەی ئامارەکانی تەندروستی، لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە هەرێمی کوردستان، نزیکەی 350 دەرمانخانە، نەخۆشخانەی تایبەت، سەنتەری جوانکاری و نۆرینگەی یاریدەدەری پزیشکی، بەهۆی پابەندنەبوون بە یاسا و رێنوێنییەکان سزا دراون یان داخراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 د. سۆما مەسعوود و نموونەیەک لە قاپ و کەوچکی پلاستیکی.

پسپۆڕێک: بە کەوچکی پلاستیکی خۆراکی گەرم نەخورێت

پسپۆڕێکی کیمیای ئەندامی ئاشکرای دەکات، بەرکەوتنی گەرمی بە مادە پلاستیکییەکان، ژەهریان لێ دروستدەبێت، هەر بۆیە پێشنیازدەکات کە بە کەوچکی پلاستیکی خۆراک نەخورێت و هۆکارەکەش رووندەکاتەوە.