رووداو دیجیتاڵ
ئاسۆ بابایی، کتێبێکی باڵکێشی لەسەر هەورامان و پاوە نووسیوە. باڵکێشیی کتێبەکە لەوەدایە کە بە زمانی ئەڵمانی نووسراوە و هەوڵیداوە بە شێوازێک کە ئەڵمانەکان تێیبگەن روونیبکاتەوە کە بۆچی کوردستان و هەورامان و پاوە هێندە تایبەتن.
ئاسۆ بابایی، نووسەر بە ئەڵمانی بەشداری لە بەرنامەی دیاسپۆرادا کرد و رایگەیاند، بەشێک لە نێوەڕۆکی کتێبەکە بەسەرهاتی خۆمە لە هەورامان و کرماشان.
بابایی روونیکردەوە، نێوەڕۆکی کتێبەکە ژیانی کۆمەڵایەتی دانیشتووانی هەورامان بەدەردەخات و هیچ بابەتێکی سیاسی تێدا نییە. دەشڵێت "دەمەوێ هەموو کەسێک کتێبەکەم بخوێنێتەوە و پلانیشم هەیە کتێبێکی تایبەت لەبارەی کرماشان و سنە بنووسم".
بابایی دەشڵێت، نرخی کتێبەکەی نزیکەی 12 یۆرۆیە و ''دەتوانن لە رێگەی ئینتەرنێت و نووسینی ناوەکەم کتێبەکەم بەشێوەی ئۆنلاین بکڕن".
ئاسۆ بابایی ئاشکرایکرد، ئامانجی سەرەکی ئەو لە نووسینی کتێبەکەی بە زمانی ئەڵمانی ئاشنابوونی ئەڵمانەکانە بە کولتوور و ژیانی کۆمەڵایەتی کورد و دەیەوێ زیاتر لەو بارەیەوە بزانن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ