کتێبێک لەبارەی زەیتوونی عەفرین بە زمانی ئەڵمانی بڵاوکرایەوە

02-09-2022
سه‌نگه‌ر ستار
کتێبەکەی رێناس باسی دار زەیتوونەکانی عەفرین دەکات
کتێبەکەی رێناس باسی دار زەیتوونەکانی عەفرین دەکات
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

رێناس سیدۆ چالاکڤان و گەنجێکی کوردی خەڵکی شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستانە و ماوەی حەوت ساڵە وەک کۆچبەر لە ئەڵمانیا دەژی، ئەو کتێبێکی لەسەر ژیانی منداڵی خۆی نووسیوە و تێیدا باسی دار زەیتوونەکانی عەفرین دەکات کە بە زمانی ئەڵمانی بڵاویکردووتەوە.
 
رێناس بەشداری لە بەرنامەی دیاسپۆرا کرد کە هێمن عەبدوڵڵا پێشکێشکی دەکات، لەبارەی نێوەڕۆکی کتێبەکەی گوتی، بەشێک لە نێوەڕۆکی کتێبەکەی ''نەهامەتی ژیانم لە رۆژئاوای کوردستان و دواتر کۆچکردنمان بەهۆی شەڕەوە بۆ تورکیا و لەوێوە بۆ لیبیا و تاوەکو گەیشتینە ئەڵمانیا دەگێڕێتەوە".
 
رێناس سیدۆ لە بەشێکی قسەکانیدا گوتی کە هەرچەند باسی دار زەیتوونەکانی عەفرین بکات ناتوانێت تەواوی بکات، بەڵام " لەنێو کتێبەکەمدا بەوردی باسیانم کردووە و هەوڵمداوە مافی تەواوی پێبدەم، بەڵام دار زەیتوونەکانی شارەکەم زۆر لەوە گەورەترن بە کتێبێک یان چەند کتێبێک باسیان بکرێت".
 
رێناس سیدۆ روونیکردەوە، خوێنەران دەتوانن کتێبەکەی لە رێگەی ئەمازۆن، یاخود کتێبخانەکانی ئەڵمانیا بکڕن. "داهاتی کتێبەکەی بۆ منداڵانی رۆژئاوای کوردستان خەرج دەکات."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە