فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ بەبەشداریی 35 فیلم بەڕێوەدەچێت

29-06-2021
کامیز شەدادی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یەکەم بەرنامەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کوردیی مۆسکۆ لە 21 تاوەکو 25ـی تەممووز لە سینەمای "کارۆ 11 ئۆکتۆبەر" بەڕێوەدەچێت کە تۆڕی میدیایی رووداو هاوکاری پرۆژەکەیە.
 
بڕیارە لە فێستیڤاڵەکەدا 35 بەرهەم بە زمانی کوردی پێشکێشبکرێن کە لە 15 فیلمی ماوەدرێژ و 20 بەڵگەفیلم و کورتە فیلم پێکهاتوون.
 
گولیزه‌ر گه‌رده‌نزری، رێکخەری فێستیڤاڵەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕیارە لە 21 تاوەکو 25ـی تەممووز بە پشتگیریی پرۆژەی "کارۆ ئارت" فێستیڤاڵەکە بەڕێوەبچێت. هەروەها دەشڵێت، "خەڵک دەتوانن بلیتی فێستیڤاڵەکە لە ماڵپەڕەکەیان بکڕن".
 
ناوی فێستیڤاڵەکە لە لیستی فیلمی نێودەوڵەتی لە وەزارەتی کولتووریی رووسیا تۆمارکراوە، هەروەها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پشتگیری لێدەکرێت.
 
لە چوارچێوەی بەرنامەکەدا، ئامادەبووان دەتوانن بینەری فیلمە کوردییەکان بن، هەروەها دەتوانن بەشداریی سیمینارێک لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی فیلمەکان بکەن.
 
فیلمەکان لە چوار وڵاتەوە بەرهەمهێنراون و بەژێرنووسی رووسی پێشکێشدەکرێن، رێکخەری فێستیڤاڵەکە دەڵێت، "پلانمان هەبوو کە ساڵی رابردوو فێستیڤاڵەکە بەڕێوەببەین، بۆ ئەوەی هاوکات بێ لەگەڵ 75ـەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتن دژی نازییەکان، بەڵام بەهۆی پەتای کۆرۆنا نەمانتوانی لەو کاتەدا بیکەین. هیوادارین ئەمساڵ هەموو شتەکان بە سەرکەوتویی بکرێن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

Artboard 1

بە وێنە؛ ئەستێرە بەنێوبانگەکانی جیهان لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنس

رۆژی 28ـی ئابی 2024 بە پێشاندانی فیلمی "Beetlejuice Beetlejuice" لە دەرەوەی پێشبڕکێی فێستیڤاڵ، 81ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنس لە ئیتاڵیا دەستیپێکرد و بڕیارە لە ماوەی 10 رۆژی چالاکییەکانیدا، ئەستێرەی دیاری سینەمای هۆلیوود و جیهان تێیدا ئامادە بن.