رووداو دیجیتاڵ
بۆ یەکەمجار لە مێژوودا رۆبۆتێک لەڕێگەی ژیریی دەستکردەوە تابلۆیەکی کێشا، کە لە زیادکردنێکدا بە 1.32 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
رۆبۆتەکە ناوی ئەیداـیە و پۆرترەیتی ئالان تۆرێن، زانای بەنێوبانگی بیرکاریی لەڕێگەی ژیریی دەستکردەوە کێشاوە.
بەرهەمە هونەرییەکەی رۆبۆتی ئەیدا پۆرترێتێکی 2.2 مەترییە، بە ناونیشانی 'خواوەندی ژیریی دەستکرد.'
ئالان تۆرین، زانای بیرکاری کە خەڵکی بەریتانیایە بە باوکی ژیریی دەستکرد لە جیهان دەناسرێت، هەر لەبەر ئەوەشە ناونیشانی تابلۆکەی، خواوەندی ژیریی دەستکرد یان AI لێنراوە.
ئەیدا، پێش ئەوەی بەرهەمەکەی بفرۆشرێت بۆ کامێراکان قسەی کرد و گوتی مەبەست لە کێشانی ئەو تابلۆیە، ئەوە نییە شوێنی مرۆڤ بگرێتەوە لە هونەرمەندی و نیگارکێشاندا، بەڵکو ئامانجییەتی تواناکانی ژیریی دەستکرد بخاتەڕوو.
تابلۆکەی ئەیدا بۆ یەکەمجار لە مانگی ئایاری ئەمساڵ لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ خرایەڕوو.
دواجار لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە زیادکردنێکی ئۆنلایندا لەلایەن مەزادخانەی سۆزێبی، بە نرخێکی زۆر بەرزتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا، فرۆشرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ