رووداو دیجیتاڵ
لە هەفتە نمایشی جلوبەرگی پاریس تایبەت بە جلوبەرگی بەهار و هاوینی 2025، نوێترین دیزاینەکانی براندی لیۆنارد پاریس خرانەڕوو.
کۆمەڵە دیزاینەکە راونینێکە بۆ سەردەمی زێڕین لە شەست و حەفتاکانی سەدەی رابردوو، بەناوی "هیلیوس" کراوە کە ناوی خوداوەندی رۆژە لەلای یۆنانییەکان.
جۆرج لۆکس، بەڕێوەبەری داهێنانی براندی لیۆنارد پاریس، رایگەیاند، بۆ کۆمەڵە دیزاینەکە، بیرۆکەی لە ئیلیزابێس تایلەر، ئەکتەری بەریتانی - ئەمریکی و ئایکۆنەکانی ئەو سەردەمە وەرگرتووە.
هەفتە نمایشی جلوبەرگی پاریس بۆ جلوبەرگی ژنان تایبەت بە بەهار و هاوینی 2025 لە 23ـی ئەیلوول تاوەکو 1ـی تشرینی یەکەمی 2024 لە پاریس بەڕێوەدەچێت.
هەفتە نمایشەکان ساڵانە بەپێی وەرزەکان سازدەکرێن، جگە لە جلوبەرگی ژنان، نمایشی تایبەت بە جلوبەرگی پیاوان و هەفتە نمایشی جلوبەرگی ئاسایی و گرانبەهاش لەخۆدەگرێت.
میلان، پاریس، لەندەن و نیویۆرک، لە هەفتە نمایشە بەناوبانگەکانی جیهانن و رکابەریان نییە.
لە 1ـی تاوەکو 7 ئەیلوولی 2024 هەفتە نمایشی جلوبەرگی دوبەی تایبەت بە وەرزی بەهار و هاوینی 2025، لە دوبەی لە ئیمارات بەڕێوەچوو. هەفتە نمایشەکە هەنگاو دەنێت بۆ ئەوەی بێتە ئاستی هەفتە نمایشە گرنگەکان لە جیهاندا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ