رووداو دیجیتاڵ
'عەشقێک لە خانەقادا' کورتەفیلمێکی نوێیە و لە نووسینی رزگار محەممەد و لە دەرهێنانی ژیوار محەممەدە، بەم دواییە بەرهەمهێنراوە و بڕیارە بۆ فێستیڤاڵە سینەماییەکان بنێردرێت.
ژیوار محەممەد، بە تۆڕی میدیایی رووداو راگەیاند، چیرۆکی فیلمەکە باس لە ژیانی فەقێیەک دەکات کە لە کاتی خوێندنیدا عاشق دەبێت و تووشی سەرلێشێوان دەبێت، سەرەڕای خوێندن، ژیان و گوزەرانی ھەوڵی دۆزینەوەی عەشقی راستەقینە دەدات و ھەوڵدەدات گیرۆدەی عەشقی مەجازی نەبێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، چیرۆکی کورتە فیلمەکە ھەڵقوڵاوی نێو ژیانی کوردەوارییە و وێنایەکی ژیانی شاعیرە ناسراوەکانە کە لە سەردەمی خوێندنیاندا بەم بارودۆخەدا تێپەڕیون.
گوتیشی، کارەکانی فیلمەکە تەواو بووە و بۆ فێستیڤاڵە سینەماییەکانی دەینێرن، دواتریش پلانی بڵاوکردنەوەیان هەیە و بۆ یەکەمجار دیمەنەکانی لە رێگەی تۆڕی میدیایی رووداو بڵاودەکرێتەوە.
'عەشقێک لەخانەقادا' بەرهەمەی بەڕێوبەرایەتیی رۆشنبیری هەڵەبجەیە و لە مانگی تەممووزی 2022 لەلایە موختار حەبیبە لە ناوچەی هەورامان وێنەگیراوە و سەرجەم ستافەکەش خەڵکی هەورامان و هەڵەبجەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ