رووداو دیجیتاڵ
تابلۆیەکی پابلۆ پیکاسۆ کە وێنەی ماری تێرێزەیە و لە تەنیشت پەنجەرەیەکەوە دانیشتووە لە زیادکردنێکی ئاشکرای پێشانگەیەکی نیویۆرک بە 103 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
وێنەکە لە ساڵی 1932 کێشراوە، لە زیادکردنە ئاشکراکەدا نرخی سەرەتایی تابلۆکە 90 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام دوای 19 خوولەک بە 103 ملیۆن دۆلار فرۆشرا. ئەوەش دەبێتە پێنجەم تابلۆی ئەو نیگارکێشە ئیسپانییە کە بە زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت.
تێرێزە ماری، ئەو کچەی لە تابلۆکەدایە، کچە مۆدێلێکی فەرەنسی بووە و لە ساڵانی 1927 تاوەکو 1935 هاوژینی پیکاسۆ بووە و منداڵیکیان هەبووە.
ئەوە یەکەمجارە لە ساڵێکدا دوو تابلۆ بە زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت، ئەوەش دوای ئەوەی کە هەر لەمساڵدا تابلۆی مویلس بە 110 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
هەروەها رۆژی پێنجشەممە تابلۆی "لەم جانتادا"ی هونەرمەندی ئەمریکی، جین مایکڵ بە 93 ملیۆن دۆلار فۆرشرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ