شێوەکارێک وێنەی کەسایەتییەکانی کوردستان لەسەر دیوارەکانی بانە دەکێشێت

01-09-2023
ناسر پیرۆتی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شێوەکارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان وێنەی کەسایەتییە هونەری و ئەدەبییەکانی کوردستان لەسەر دیوارەکانی شاری بانە دەکێشێت. لەسەر دیوارەکانی شەقامی کەمەربەندی نێو شاری بانە، وێنەی چەندین شاعیر، نووسەر و گۆرانیبێژی کورد کێشراون.
 
لە یەکێک لە وێنەکاندا، وێنەی چوار کەسایەتیی ناسراوی کورد کە هەرکامیان لە پارچەیەکی کوردستانن، پێکەوە کێشراوە کە ئەوانیش هەژار موکریانی، شێرکۆ بێکەس، جوان حاجۆ و یەڵماز گونەین.
 
هەروەها لە تابلۆیەکی دیکەدا وێنەی هونەرمەندان حەسەن زیرەک و عەباس کەمەندی کێشراوە.
 
وێنەکان لەلایەن ئارام مەجیدزادە، شێوەکاری خەڵکی بانە کێشراون. ئەو هونەرمەندە تەمەن 39 ساڵانە، 15 ساڵە کاری کێشانەوەی وێنە لەسەر دیوار دەکات و وێنەی کەسایەتییە ئەدەبی و هونەرییەکانی کوردستان بێ بەرامبەر و لەسەر تێچووی خۆی دەکێشێت.
 
 
وێنەکان سەرنجی دانیشتووانی شاری بانە و گەشتیارانیان راکێشاوە و بە گوتەی ئەو دووکاندارانەی شوێنی کارکردنیان لە نزیک وێنەکانە، رۆژانە خەڵکێکی زۆر وێنە لەگەڵ وێنەی ئەو کەسایەتییانە دەگرن.
 
ئارام مەجیدزادە سێ مانگە دەستی بە کێشانی ئەو وێنانە کردووە و بڕیارە لە چەندین شوێنی دیکەی نێو شاری بانە وێنەی هونەرمەندان عەلی مەردان، محەممەد ماملێ و مەزهەر خالەقی بکێشێت. هەروەها پلانی داناوە وێنەی کەسایەتییە ئەدەبییەکانی شاری بانە وەکو د. ئیبراهیم یونسی، وەرگێڕی ناسراوی کورد و هەروەها عەتا نەهایی، نووسەر بکێشێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

Artboard 1

بە وێنە؛ ئەستێرە بەنێوبانگەکانی جیهان لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنس

رۆژی 28ـی ئابی 2024 بە پێشاندانی فیلمی "Beetlejuice Beetlejuice" لە دەرەوەی پێشبڕکێی فێستیڤاڵ، 81ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنس لە ئیتاڵیا دەستیپێکرد و بڕیارە لە ماوەی 10 رۆژی چالاکییەکانیدا، ئەستێرەی دیاری سینەمای هۆلیوود و جیهان تێیدا ئامادە بن.