فیلمی 'خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا' لە سلێمانی وێنەدەگیرێت

30-08-2023
پێشەوا بەختیار
رێشان حەمۆ لە دیمەنێکی فیلمی 'خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا'
رێشان حەمۆ لە دیمەنێکی فیلمی 'خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا'
نیشانەکردن 'خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا' رێشان حەمۆ ماهیر حەسەن ئەحمەد جۆڵا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئامادەکاریی و پرۆڤە بۆ بەرهەمێکی نوێی کۆمیدیای بۆ سینەمای کوردی بەناوی 'خۆشەویستی لەسەردەمی کۆرۆنا' دەکرێت کە ژمارەیەک لە هونەرمەندە ناسراوەکانی کوردستان تێیدا بەشدارن. بە شەو و رۆژ ستافی ئامادەکار کاری وێنەگرتن و بەرهەمهێنان بۆ فیلمەکە دەکەن، خاوەن بیرۆکە و دەرهێنەری فیلمە سینەماییەکە هونەرمەند شوان عەتووفە.
 
وێنەگرتنی فیلمەکە لە رۆژەکانی کۆتاییە و شوان عەتووف، دەرهێنەری بەرهەمەکە بە رووداوی راگەیاند: "سیناریۆکەی هەشت جار گۆڕانکاری تێیدا کراوە، قسە تازەکە لە بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە ئەوەیە ئایا خەڵک دوای کۆرۆنا، لە هەموو کایەکانەوە گۆڕاوە یا نا؟".
 
فیلمەکە لە 23 حوزەیرانی 2023 راگەیێندرا و لە 1ـی ئابی 2023 وێنەگرتنی دەستیپێکرد، بە کامێرای 'ئەلێکسا 35ـی' کۆمپانیای 'Arri' وێنە دەگیرێت، کە نوێترین ئامێری وێنەگرتنی سینەماییە و بەرهەمهێنەرەکەی سۆران عوسمان، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، یەکەمجارە لە کوردستان و عێراق کامێراکە بەکاردێت و بە کوالیتی 4.6K وێنەدەگرێت.
 
ئاوات شەریف، بەرپرسی وێنەگرتنی فیلمەکە بە رووداوی راگەیاند: "هەموو کارەکە پلانی بۆ دانراوە، بەکامێرایەک کە یەکەمجارە لە عێراق کاری لەسەر بکرێت، وامان کردووە وێنەکان لەگەڵ واقیع رۆڵەکە یەکبن، واتە گەر دڵەڕاوکێ بێت کامێراکە بەشێوەی دڵەڕاوکێ بجوڵێت".
 
کاری ێنەگرتنی فیلمەکە لە سلێمانی دەبێت، ماهیر حەسەن، ئەحمەد جۆڵا، مستەفا ئەحمەد و رێشان حەمۆ رۆڵی تێدا دەگێڕن، دوای تەواوبوونی کاری وێنەگرتن کاری دەنگی لە دەرەوەی وڵات بۆ دەکرێت، لە 2024 تەواوی کاری بەرهەمهێنانەکە کۆتایی دێت.
 
بڕیارە فیلمەکە لە یەککاتدا لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە نیسانی 2024 پێشانبدرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە