رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەند ژیوار شێخولئیسلامی، یەکێک لە بەناوبانگترین گۆرانییەکانی هونەرمەند محەممەد ماملی بەناوی "بارانە" دەڵێتەوە و بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوی دەکاتەوە.
ژیوار شێخولئیسلامی، بە رووداوی راگەیاند، "بارانە" گۆرانییەکی هونەرمەند محەممەد ماملێیە و لەلایەن هونەرمەند فەرشاد رۆستەمی دابەشکردنێکی میوزیکیی جیاوازی بۆ کراوە.
ئاماژەری بۆ ئەوەشکرد، ڤیدیۆکلیپی گۆرانییەکە لە ماڵی ئامۆزایەکی لە سنە وێنەگیراوە و وریا گوڵزارییان کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.
ژیوار شێخولئیسلامی، لە سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە و لە تارانی ئێران دەژی، جگە لە گۆرانیگوتن، مامۆستای دەنگ، میوزیک و مەقامەکانی کوردی و ئێرانییە.
لە دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، یەکەم هونەرمەند بووە گرووپێکی میوزیکی کوردی تایبەت بە ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە 2000 دابمەزرێنێت.
ژیوار شێخولئیسلامی، جگە لە باشووری کوردستان، رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، کۆنسێرتی لە مەکسیک، بەلجیکا، سوێد، ئەڵمانیا و رووسیا سازکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ