کات و شوێنی پێشاندانی 'خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا' لە جەژنی قوربان

10-06-2024
پەسار فایەق
ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا لە کاتی وێنەگرتنی فیلمەکە
ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا لە کاتی وێنەگرتنی فیلمەکە
نیشانەکردن 'خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا' ماهیر حەسەن ئەحمەد جۆڵا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پێشاندانی فیلمی کۆمیدی "خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا" کە ماهیر حەسەن، ئەحمەد جۆڵا و رێشان رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن، لە جەژنی قوربان، لە سینەماکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکووک دەستپێدەکات. 
 
ئەم بەرهەمە لە سیناریۆ و دەرهێنانی شوان عەتووفە و چەند ئەکتەرێکی دیکە رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن، لەوانەش سیروان جەمال، سرووشت کامەران، شوان کەریم و ژاڵە رەسوڵ، جگە لە ژمارەیەک ئەکتەری دیکە لە رۆڵی لاوەکیدا. تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی فیلمەکەیە.
 
کات و شوێنی پێشاندانی فیلمەکە لە جەژنی قوربان و رۆژانی دواتر، بەم شێوەیە دەبێت: 
 
هەولێر، لە هۆڵی میدیا دەبێت کە سیستەمی دەنگی پێشکەوتووی دەنگی بۆ دانراوە، رۆژانە لە کاژێر 5:30ـی و 8:00ـی ئێوارە و 10:00ـی شەو.
 
سلێمانی، لە ستی سینەما دەبێت، لە کاژێر 1:00ـی نیوەڕۆ، 3:15 خولەک و 5:30ـی خولەکی دوای نیوەڕۆ، 6:30 خولەک و 8:00ـی ئێوارە و 9:00 و 10:00ـی شەو.
 
کەرکووک، لە سینەما تایم سەنتەر مۆڵ دەبێت، رۆژانە لە کاژێر 2:00ـی نیوەڕۆ، 4:00ـی دوای نیوەڕۆ، 6:00 و 8:00ـی ئێوارە.
 
دهۆک، پێشاندانی "خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا" لە کاژێر 3:30ـی دوای نیوەڕۆ و 7:00ـی ئێوارە لە دهۆک مۆڵ دەبێت.
 
رووداوەکانی فیلمەکە لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا روودەدەن، تێیدا کوڕەکانی (غورەی قەساب) دەکەونە گەرمە و کێشەی ژنهێنان و چاوەڕێی مردنی باوکیانن؛ بۆ ئەوەی ئەم ململانێیە یەکلایی بکەنەوە. لەسەر شەقامەکانیش کارەکتەری (حەمە حەیوان) و گرووپەکەی لەگەڵ ئەوەی یاخین لە کۆمەڵگە، بەڵام خەریکی پاراستنی سەگ و پشیلەی سەر شەقامەکانن. 
 
کۆرۆنا دێت و کەرەنتینەی گشتی راستییە زۆر شاراوەکەی ئەم چیرۆکەیان بە شێوازێکی هونەری و کۆمیدی بۆ دەردەخات.
 
فیلمەکە لە ژانری کۆمیدی، رۆمانسی و دراماییە و لە بەرهەمهێنانی سۆران عوسمان و کۆمپانیای "سۆ پڕۆدەکشەنە"، لە 23 حوزەیرانی 2023 راگەیێندرا و لە 1ـی ئابی 2023 وێنەگرتنی دەستیپێکرد، ئاوات شەریف، بەرپرسی وێنەگرتنیەتی. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە