ئەیوب عەلی: بۆ چەند کارێکی هونەری گەڕاومەتەوە کوردستان

30-07-2023
پەسار فایەق
هونەرمەند ئەیوب عەلی
هونەرمەند ئەیوب عەلی
نیشانەکردن ئەیوب عەلی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هونەرمەند ئەیوب عەلی کە لە بەریتانیا ژیان بەسەر دەبات، بۆ بەشێک لە کار و چالاکییە هونەرییەکانی دەگەڕێتەوە کوردستان و ئێستا بە مەبەستی چەند کار و پڕۆژەیەکی هونەری؛ بە سەردانێک گەڕاوەتەوە.
 
ئەیوب عەلی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، وەک ئەندامی لیژنەی دادوەری پرۆگرامێکی تەلەڤزیۆنی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی منداڵە بەهرەمەند و دەنگخۆشەکان گەڕاوەتەوە کوردستان.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هەر لەم سەردانەیدا کار بۆ چەند بەرهەمێکی هونەری دەکات و چەند شەوەئاهەنگێک بۆ هەوادارانی دەگێڕێت.
 
بەم دواییە ئەیوب عەلی، بە جلوبەرگی کوردییەوە گۆرانی لە بەناوبانگترین هۆڵی شاری ئێدنبرەی سکۆتلاند پێشکێشکرد، لە 2019ـش لە کەناڵێکی یۆنانی بە جلوبەرگی کوردی، گۆرانی کوردی پێشکێشکرد.
 
دوایین بەرهەمی ئەیوب عەلی وەک ڤیدیۆکلیپ لە 21ـی نیسانی 2023 لەگەڵ گرووپی میوزیکی راگرین بەناوی 'راگرین' بڵاوکردەوە کە لە تێکست و ئاوازی فۆلکلۆری کوردییە.
 
لە کۆتایی 2022 و تاوەکو ئەمساڵ، ئەو هونەرمەندە زنجیرە شەوەئاهەنگێکی لە باشووری کوردستان سازکرد.
 
ئەیوب عەلی لە 1973 لە سەنگاو لە دایکبووە، لە 1998 بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری میکانیک لە زانکۆی سەلاحەدین وەرگرتووە، لە قۆناغی زانکۆدا چالاکییەکانی لەبواری میوزیک و گۆرانی دەستپێکرد، لە ساڵانی 1995- 1998 لە رادیۆ کوردییەکان گۆرانی تۆمارکردووە، لە 1999 کوردستانی جێھێشت و لە بەریتانیا نیشتەجێبووە.
 
ئەیوب عەلی خاوەن حەوت ئەلبوومی گۆرانییە، 'دڵم مەشکێنە' لە 2003، 'خەمێکی بێ کۆتایی' لە 2004، 'ماڵئاوایی' لە 2006، 'مۆم' لە 2009، 'ئەلبوومێکی بێ ناونیشان' لە 2011، 'بێ سنوور' لە 2014 و 'پەیکەر' لە 2021.
 
جگە لە ئەلبووم چەند گۆرانییەکی تاکی بڵاوکردووەتەوە، لەوانە 'کوردم' لە 2015، 'تریفەی پێکەنین' لە 2015، 'بەڵێ عاشقم' لە 2019 کە بەرهەمێکی دوێتە لەگەڵ هونەرمەند بڵند عەبدوڵڵا و 'نامەکانت' لە 2020، نوێترین بەرهەمیشی، ڤیدیۆکلیپێکە بەناوی 'چۆڵەکە' کە لە 20ـی ئابی 2022 بڵاوکرایەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژنێکی ئێزدی دەستبەندەکە بۆ کچێک دەبەستێت.

کوردانی ئێزدی جەژنی باتزمێ پیرۆز دەکەن

دەزیی باتزمێ یاخود دەستبەندی باتزمی لە دەستی کوردانی ئێزدی دەبەسترێت کە بە بیروباوەڕی ئەوان دەزییەکی پیرۆزە و یارمەتییان دەدات لە بەدیهێنانی ئاواتەکانیان و دەیانپارێزێت. ئەم جەژنە لە یەکشەممەی کۆتایی ساڵ تاوەکو یەکشەممەی سەرەتای ساڵ بەردەوام دەبێت.