کوردانی ئێزدی جەژنی باتزمێ پیرۆز دەکەن

04-01-2025
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
ژنێکی ئێزدی دەستبەندەکە بۆ کچێک دەبەستێت.
ژنێکی ئێزدی دەستبەندەکە بۆ کچێک دەبەستێت.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دەزیی باتزمێ یاخود دەستبەندی باتزمی لە دەستی کوردانی ئێزدی دەبەسترێت کە بە بیروباوەڕی ئەوان دەزییەکی پیرۆزە و یارمەتییان دەدات لە بەدیهێنانی ئاواتەکانیان و دەیانپارێزێت. ئەم جەژنە لە یەکشەممەی کۆتایی ساڵ تاوەکو یەکشەممەی سەرەتای ساڵ بەردەوام دەبێت.
 
ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆکە دا دەردەکەوێت، دایکێکی ئێزدییە؛ بە تەشییەکەی دەزییەک دەڕێسێت کە بەپێی میتۆلۆژیای کوردانی ئێزدی، دەزییەکی ئاسایی نییە، بەڵکو دەزیی (باتزمێ)یە و لای ئەوان پیرۆزە. 
 
حەنیف بەهدۆ، هاونیشتمانییەکی کوردی ئێزدییە و دەڵێت: "ئەم دەزییە، نیشانەی ئەم جەژنەیە. منداڵێک نەخۆش بکەوێت، پێوەی دەکەین، رەنگەکەی سوور و سپییە. دەزییەکی پیرۆزە و نیشانەی جەژنەکەیە." 
 
دەزیی باتزمێ لە جەژنی باتزمێ لەلایەن کەسایەتییەکانی هۆزی چێلکایەوە بۆ سەردانیکەران دەبەسترێت کە نیشانەی ئێزدییاتییە و هاوبەستەی بەدیهێنانی ئاواتەکانیان و پاراستنیانە. 
 
جردۆ خەلەف، کەسایەتییەکی کوردی ئێزدییە و دەڵێت: "ئەم دەزییە بەپێی بیروباوەڕی ئێزدی ناسنامەی ئەم جەژنەیە، ناسنامەی پیرێ ئالییە. هەر کەسێک دڵی لەسەر شتێک هەبێت، بڕوای پێ بهێنێت و بە دەستی خۆیەوە بیبەستێت، هیوای ئەوە دەخوازین کە لە بەڵا بەدوور بێت." 
 
ئەو کەسانەی دەزییەکەیان بۆ دەبەسترێت، لەسەر خواستی خۆیانە. دەبێت رێزی لێبگرن و بەپاکی رایبگرن. 
 
دلڤین حەجی، هاونیشتمانییەکی کوردی ئێزدییە و دەڵێت: "کاتێک زیارەت دەکەین، ئەم دەزییەمان بە خەڵات پێدەدرێت. کاتێک لە دەستی خۆمان دەبەستین ئاواتێک دەخوازین. ئەگەر رۆژێک ئەم دەزییە بپچڕێت، بەڵام نەک ئەوەی کە کەسێک بیپچڕێنێت، یانیش ئێمە بە مەبەست بیپچڕێنین، ئەوکات ئاواتەکەمان بەدیدێت." 
 
جەژنی باتزمێ، جەژنی پیرێ ئالییە؛ لەلایەن هۆزی چێلکایەوە پیرۆز دەکرێت. لە یەکشەممەی کۆتایی ساڵی زایینی تاوەکو یەکشەممەی سەرەتای ساڵی نوێ بەردەوام دەبێت. نانی تایبەت ئامادە دەکرێت کە وێنەی گۆی زەوی و خۆری لەسەر دەنەخشێندرێت. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمەڵێک گەنج لە رێوڕەسمی بێڵندانە لە سەردەشت هەڵپەڕکێ دەکەن.

بێڵندانە و دەنگبێژی لە تۆماری نیشتمانیی میراتە کوولتورییەکانی ئێران تۆمارکران

جێگری بەڕێوەبەری گشتی میراتی کولتووری، گەشتیاری و پیشە دەستییەکانی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، "بێڵندانە" و "دەنگبێژی" کە لە ناوچە جیاوازەکانی ئەو پارێزگایە هەن، لە تۆماری نیشتمانیی میراتە کولتوورییەکانی ئێران تۆمارکران.