ئەیوب عەلی لە کۆنسێرتێکی فلامینگۆی ئیسپانی بەشدار دەبێت

26-02-2024
پەسار فایەق
ئەیوب عەلی لە کۆنسێرتێکی فلامینگۆی لە شاری کۆڤەنتری
ئەیوب عەلی لە کۆنسێرتێکی فلامینگۆی لە شاری کۆڤەنتری
نیشانەکردن ئەیوب عەلی فلامینگۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هونەرمەند ئەیوب عەلی، لە کۆنسێرتێکی فلامینگۆی ئیسپانی لە شاری کۆڤەنتریی بەریتانیا بەشدار دەبێت و بەرهەمێکی فلامینگۆ ئاوێتە چریکەیەکی گەرمیانی دەکات.
 
هونەرمەند ئەیوب عەلی، بە رووداوی راگەیاند، له خه‌باتی هونه‌ریی خۆی بەردەوامە و به‌ ده‌نگ و هه‌ست و به‌وپه‌ڕی توانای هونه‌ریی خۆیەوە له‌ كۆنسێرتێكی دیكه‌ی ئاستبه‌رزی میوزیكی فلامێنكۆدا  بەشداربووە.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە کۆنسێرتەکەدا بەرهەمێکی پێشکێشکرد کە ئاوازێكی  دێرینی  ئیسپانیایە و به‌ناوی شاری كۆردۆباوه‌ دانراوه‌. گوتیشی: "ئەم بەرهەمە بۆ ئامێری پیانۆ دانراوە، من هۆنراوه‌یه‌كی ساده‌م بۆ به‌ زمانی كوردی بۆ نووسی كه‌ ستایشی شاری كۆردۆبا ده‌كات و كۆتایی به‌رهه‌مه‌كه‌ ئاوێزانی سۆز و هه‌ست و چریكه‌یه‌كی گه‌رمیانی كوردستان ده‌كه‌م". 
 
ئەیوب عەلی کە یەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی کوردە و هەوادارای زۆری هەیە، روونیشیکردەوە: "به‌ شانازییه‌‌وه‌ ده‌نگ و ره‌نگ و زمان و كو‌لتووری خۆم به‌ جیهان ده‌ناسێنم و ده‌ڵێم كوردم، بێگومان ئه‌م هه‌نگاوانه ‌به‌ ئه‌ركی سه‌رشانی خۆم ده‌زانم". 
 
هەروەها گوتی، بەرهەمەکەی لە کۆنسێرتەکەدا بووە جێگه‌ی سه‌رنج و خۆشحاڵی هونه‌رمه‌ندان و ئاماده‌بووانی کۆنسێرتەکە.
 
کۆنسێرتەکە لە 22ـی شوباتی 2024 بە بەشداری ژمارەیەک ژەنیاری فلامینگۆ و سەمکارێکی ژن بەڕێوەچوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژنێکی ئێزدی دەستبەندەکە بۆ کچێک دەبەستێت.

کوردانی ئێزدی جەژنی باتزمێ پیرۆز دەکەن

دەزیی باتزمێ یاخود دەستبەندی باتزمی لە دەستی کوردانی ئێزدی دەبەسترێت کە بە بیروباوەڕی ئەوان دەزییەکی پیرۆزە و یارمەتییان دەدات لە بەدیهێنانی ئاواتەکانیان و دەیانپارێزێت. ئەم جەژنە لە یەکشەممەی کۆتایی ساڵ تاوەکو یەکشەممەی سەرەتای ساڵ بەردەوام دەبێت.