رووداو دیجیتاڵ
لوڤر کە بەناوبانگترین مۆزەخانەی هونەرییە لە جیهاندا و زۆرترین سەردانیکەری هەیە، پێشانگەیەکی شێوەکاری تێیدا کراوەتەوە و لە رێگەی 108 بەرهەمەوە، جوانیی لە چاخە جیاوازەکاندا خراوەتەڕوو.
پێشانگەکە بەناونیشانی "لەبارەی هەموو جوانییەکانەوە"یە و یەکەم کاری هاوبەشی مۆزەخانەی لوڤر و کۆمپانیای جوانکاریی لۆریاڵە.
لەو 108 کارە هونەرییەی خراونەتەڕوو، 44ـیان بەرهەمی شێوەکار بەناوبانگەکانی جیهانن.
گۆتێی ڤێربیکە، سەرپەرشتیاری پێشانگەکە، لەبارەیەوە دەڵێت، گەشتێکە زیاتر لەوەی پێشانگەیەک بێت و تەواوی گۆڕەپانی مۆزەخانە دەگرێتەوە. کۆمەڵەیەکی هەڵبژاردەیە لە 108 کاری هونەری، دەرفەت دەڕەخسێنێت باوەش بە مێژووی جوانیدا بکەیت و لەبارەیەوە بدوێیت.
لە پێشانگەکەدا جگە لە تابلۆی هونەری، چەند پەیکەرێکیش بەرچاو دەکەون و پێشبینی دەکرێت مێژووەکەی بۆ سەدەی دووەمی زایینی بگەڕێتەوە.
پێشانگەکە تاوەکو ئاداری 2027 بەردەوام دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ