مارگۆو رۆبی لە دوای 'Barbie' پەنا بۆ یەکێک لە گرنگترین رۆمانە ئینگلیزییەکان دەبات

دوێنێ کاژێر 11:54
پەسار فایەق
نیشانەکردن مارگۆو رۆبی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

"Wuthering Heights" تاکە رۆمانی ئیملی برۆنتی، رۆماننووسی بەریتانییە و بڕیارە وەک فیلمی سینەمایی بەرهەمبهێندرێت، تێیدا مارگۆو رۆبی، ئەکتەری ئوسترالی، رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا دەگێڕێت. 
 
پێشتر رۆمانەکە وەک فیلم بەرهەمهاتووە و لە 2011 بە هەمان ناوی رۆمانەکە بڵاوکراوەتەوە.
 
مارگۆو رۆبی، دوای رۆڵگێڕانی لە فیلمی "Barbie" ناوبانگییەکی زۆری بەدەستهێنا، لە فیلمە نوێیەکەدا رۆڵی کارەکتەری کاسرین ئیرنشۆ دەگێڕێت.
 
رۆمانی "Wuthering Heights" لە 1847 بڵاوکراوەتەوە، بە یەکێک لە گرنگترین بەرهەمە ئەدەبییەکانی ئینگلیزی دەناسرێت و باس لە چیرۆکێکی خۆشەویستی دەکات.
 
بڕیارە فیلمەکە لە بەهاری 2025 لە سینەماکانی جیهاندا پێشانبدرێت و ئێستا لە قۆناخی بەرهەمهێناندایە.
 
"Barbie" لە دەرهێنانی گرێتا گێرویگ، دەرهێنەری ئەمریکییە و مارگۆو رۆبی رۆڵی سەرەکی تێدا گێڕاوە، لە 2023 وەک پڕداهاتترین فیلم ناسێندرا، داهاتی یەک ملیار و 445 ملیۆن و 63 هەزار دۆلارە.
 
ئەم بەرهەمە دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، هۆکارەکەی مژاری سەرەکی نێو فیلمەکە بوو، ئەویش هاورەگەزخوازی و گۆڕینی رەگەز بوو. بەشێک لە وڵاتانی جیهان رێگەیان بە پێشاندانی لە سینەما نەدا، بەشێکیش بۆ ماوەیەک رێگریان لە پێشاندانی کرد، دواتر چووە سینەماکانەوە.
 
باربی، بووکەڵەیەکی بواری مۆدەیە و لەلایەن کۆمپانیای ماتێل بۆ یارییەکان دروستکراوە، لە مانگی ئازاری 1959 خراوەتە بازاڕەوە، رۆس هاندلەر، ژنە بازرگانی ئەمریکی دیزاینیکردووە و بیرۆکەکەی لە بووکەڵەی بیڵد لیلی وەرگیراوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نمایشی یەکێک لە دیزاینەکانی ئیلی سەعب لە پاریس. وێنە: AFP

لە پاریس نوێترین دیزاینەکانی ئیلی سەعب نمایشکران

ئیلی سەعب، دیزاینەری لوبنانی، ناوێکی درەوشاوەی نێو جیهانی دیزاینی جلوبەرگ و فاشنە، لە کاتێکدا وڵاتەکەی بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت، ئەو نوێترین دیزاینەکانی لە پاریس خستەڕوو.