50 سەنت بە زنجیریەکی بەڵگەنامەیی درێژە بە ململانێی لەگەڵ شۆن دیدی دەدات

28-09-2024
پەسار فایەق
نیشانەکردن 50 سەنت دیدی دیدی درۆگبا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ململانێی نێوان 50 سەنت و شۆن دیدی، مێژوویەکی درێژی هەیە و لە نەودەکانی سەدەی رابردوودا دەستیپێکرد، 50 سەنت، ئەمجارە لە رێگەی زنجیرەیەکی بەڵگەنامەیی لەبارەی دیدی، درێژە بەو ململانێیە دەدات.
 
50 سەنت، راپەری ئەمریکی لە 2006 بەرهەمێکی بەناوی "The Bomb" بڵاوکردەوە، تێیدا دەنگی تەقەکردن دەبیسترێت و ئاماژە بۆ ئەوە کرا، شۆن دیدی، راپەری ئەمریکی، ناسنامەی بکوژی راپەر کریستۆڤەر والاس دەزانێت. 
 
والاس، لە 1997 لە گەشتێکدا لەگەڵ گرووپەکەی، لەوانە دیدی، لە لۆس ئەنجلس تەقەی لێکرا و کوژرا. تاوەکو ئێستا بکوژی ئەو راپەرە ئاشکرا نەکراوە.
 
50 سەنت کاری بەرهەمهێنان بۆ زنجیرە بەڵگەنامەکە دەکات و بڕیارە لە تۆڕی نێتفلێکس بڵاوبکرێتەوە. 
 
یەکێک لە مژارە سەرەکییەکانی نێو فیلمەکە، کێشە یاساییەکانە کە دیدی رووبەڕوویان بووەتەوە، لەوانەش تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، ئەو راپەرە تۆمەتەکەی رەتکردووەتەوە، بەڵام ئەگەر دادگە بە تاوانبار بیناسێنێت، بۆ هەتا هەتایی لە زیندان دەمێنێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە