ماگی سمیس لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
نیشانەکردن ماگی سمیس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ماگی سمیس، ئەکتەری بەریتانی و براوەی خەڵاتی ئۆسکار، لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
 
هەواڵی کۆچی دوایی ئەو ئەکتەرە لەلایەن ماڵباتەکەیەوە راگەیێندرا کە رۆژی هەینی 27ـی ئەیلوولی 2024  لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی لەندەنی بەریتانیا کۆچی دواییکردووە. لە دوای خۆی دوو کوڕ و پێنج نەوەی جێهێشت.
 
ئەو ئەکتەرە لە 1969 بە رۆڵگێڕان لە فیلمی "The Prime of Miss Jean Brodie" ناوبانگی پەیداکرد، بەهۆیەوە خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێنا. لە سەدەی نوێدا، لە رێگەی فیلمی "The Prime of Miss Jean Brodie" و زنجیرە فیلمی "Harry Potter"، هەواداری نوێی پەیداکرد.
 
جگە لە خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەری سەرەکی ژن لە رێگەی فیلمی "The Prime of Miss Jean Brodie"، لە 1978 خەڵاتێکی دیکەی ئۆسکار وەک باشترین ئەکتەر لە رۆڵی لاوەکی لە رێگەی فیلمی "California Suite" بەدەستهێنا، چەند جارێکی دیکەش بۆ هەمان خەڵات بەربژێرکراوە.
 
ماگی سمیس، لە 28ـی کانوونی یەکەمی 1934 لە لەندەن لەدایکبووە، شانۆی لە ئۆکسفۆرد خوێندووە.  
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە