گرووپی کۆلد پلەی چوار کۆنسێرت لە ئیمارات سازدەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
نیشانەکردن کۆلد پلەی Coldpla
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گرووپی رۆکی بەریتانی کۆلد پلەی "Coldpla"، لە درێژەی گەشتە هونەرییەکەی لە جیهاندا، چوار کۆنسێرت لە ئیمارات سازدەکات.
 
بڕیاربوو گرووپەکە سێ کۆنسێرت لەو وڵاتە سازبکات، بەڵام بەهۆی داواکاری زۆر لەسەر بلیت، کۆنسێرتێکی دیکە زیادکرا.
 
چوار کۆنسێرتەکە لە یاریگەی وەرزشیی زاید لە ئیمارەتی ئەبوزەبی سازدەکرێت کە جێگەی 40 هەزار کەسی تێدا دەبێتەوە.
 
لە لایەکی دیکەوە، ئەو گرووپە توانی ژمارەی پێوانەیی تایلەر سویفت، گۆرانیبێژی ئەمریکی بشکێنێت بە ئامادەکاری بۆ سازکردنی 10 کۆنسێرت لە یاریگەی وێمبلی، پێشتر سویفت هەشت کۆنسێرتی لەو یاریگەیەدا سازکردووە.
 
وێمبلی، بە یەکێک لە بەناوبانگترین یاریگەکانی تۆپی پێ لە جیهاندا دەناسرێت و دەکەوێتە ناوچەی وێمبلی لە باکووری رۆژئاوای لەندەن.
 
بڕیاربوو گرووپەکە شەش کۆنسێرت لەو یاریگەیە سازبکات، بەڵام بەهۆی زۆری داواکاری هەوادارانی بۆ ئامادەبوون لە کۆنسێرتەکەیاندا، چوار کۆنسێرتی دیکە زیادکرا. بەمەش دەبێتە یەکەم گرووپ لە یەک گەشتی هونەرییدا 10 کۆنسێرت لە وێمبلی سازبکات.
 
گرووپی کۆلد پلەی لە هەژماری تایبەتیی خۆیدا لە ئینستگرام رایگەیاند، کۆنسێرتێکی دیکە لە 9ـی کانوونی دووەمی 2025 لە پاڵ کۆنسێرتەکانی 11، 12 و 14ـی کانوونی دووەمی سازدەکات. 
 
سازکردنی چوار کۆنسێرتەکە لە چوارچێوەی گەشتی هونەریی گرووپەکەیە لە جیهاندا؛ لە ژێر ناونیشانی "Music Of The Spheres".
 
پێشتر گرووپەکە رایگەیاندبوو، گەشتە هونەرییەکەی ئاسیا و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەخۆدەگرێت. دوای ئیمارات، کۆنسێرتی لە هیندستان، هۆنگ کۆنگ و کۆریای باشوور دەبێت.
 
گەشتە هونەرییەکە بۆ ناساندنی ئەلبوومی دەیەمی گرووپەکەیە بەناوی "Moon Music" و بڕیارە لە 4ـی تشرینی یەکەمی 2024 بڵاوبکرێتەوە.
 
دوایین ئەلبوومی گرووپەکە بەناوی  "Viva La Vida" بڵاوکرایەوە، بە پڕفرۆشترین ئەلبوومی رۆک لەو دەیەیدا ناسێندراوە و بەربژیری حەوت خەڵاتی گرامی بوو، لەوانەش خەڵاتی باشترین ئەلبوومی ساڵ.
 
کۆلد پلەی لە 1997 دامەزراوە و یەکێک لە باناوبانگترین گرووپەکانی رۆکە لە جیهاندا، سەرەتا ناوی "Big Fat Noises"ـە بوو، دواتریش بۆ "Starfish" گۆڕا، دواجار ئەندامانی لەسەر ناوی "Coldplay" رێککەوتوون. یەکەم ئەلبوومی لە 2020 بەناوی "Parachutes" بڵاوکردەوە، بەناوبانگترین تراکی "Yellow" بوو. زیاتر لە سەت ملیۆن کۆپی لە بەرهەمەکانیان فرۆشراوە و بە شەشەمین گرووپ لە مێژوودا دەناسرێt کە زۆترین خەڵاتی بەدەستهێنابێت. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە