رووداو - نیویۆرک
ئه‌كته‌ری بەنێوبانگی ئه‌مریكی، لیۆناردۆ دیكاپریۆ بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری به‌خشی، لەپێناو كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ئاگره‌ی ماوه‌یه‌كه له دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌رده‌وامه.
به‌پێی راگەیێندراوێکی رێكخراوی ژینگه‌یی ئێرس ئەڵیانس، كه لیۆناردۆ دیكاپریۆ دایمه‌زراندووه، بڕی پێنج ملیۆن دۆلار ده‌به‌خشن بۆ هه‌وڵه‌كانی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ی ئه‌مازۆن.
هەر به‌پێی راگەیێندراوەکە، ئه‌و بڕه پاره‌یه راسته‌وخۆ ده‌درێته هاوبه‌شه خۆجێییه‌كان و ئه‌و خه‌ڵكه خۆجێییه‌ی به‌رگری له ئه‌مازۆن ده‌كه‌ن.
ئه‌و ئاگره‌ی له وڵاتانی به‌رازیل، پیرۆ، پۆلیسڤیا و پاراگوای دارستانه‌كانی ئه‌مازۆنی گرتووه‌ته‌وه، له دوو هه‌زار و 500 خاڵدا به‌رده‌وامه.
دارستانی ئه‌مازۆن كه ده‌كه‌وێته به‌شی باكووری ئه‌مریكای باشوور، رووبه‌ره‌كه‌ی پێنج ملیۆن و 500 هەزار كیلۆمه‌تر دووجایه.
ئه‌و ئاگره‌ش کە له دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن كه‌وتووه‌ته‌وه، تاوەکو ئێستا له پۆلیڤیا رووبه‌ری 500 هه‌زار هێكتاری لێ سووتاوه و له به‌رازیلیش چه‌ند هه‌زار هێكتارێك سووتاوه، به‌ڵام روونكردنه‌وه‌ی تەواو لەبارەی رووبەرە سووتاوەکە ئاشکرا نەکراوە.
به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی سەرچاوەکانی جیهان (WRI) كه له 25ـی نیسانی 2019 بڵاویكردووه‌ته‌وه، له ساڵی 2015ـه‌وه تاوەکو ئێستا، رووبه‌ری 800 هه‌زار هێكتار له دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن له‌نێوچووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ