جەیسن مەمۆوا: لە 'Aquaman' دەمێنمەوە

26-01-2023
پەسار فایەق
نیشانەکردن 'Aquaman' جەیسن مەمۆوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جەیسن مەمۆوا، ئەکتەری ئەمریکی، رایگەیاند، لە زنجیرە فیلمی 'Aquaman' بەردەوام دەبێت و دەنگۆی بەشدارنەبوونی دوورە لە راستی.
 
مەمۆوا، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە دوای گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە دی سی روویاندا، دەرفەتی ئەوە هەیە چەند رۆڵێکی دیکەی جیاواز بگێڕێت.
 
ئەو ئەکتەرە لەبارەی بەردەوامبوونی لەگەڵ کۆمپانیای 'Warner Bros DC' رایگەیاند، پەیوەندییەکی تایبەتی لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە هەیە و وەک ماڵی خۆیەتی و پلانی زۆر هەیە و دەیەوێت کاریان لەسەر بکات.
 
دەنگۆی دوورخستنەوەی ئەو ئەکتەرە لە زنجیرە فیلمی 'Aquaman' لە دوای لێدوانێکی دوێن جۆنسن، ئەکتەری ئەمریکی دێت، کاتێک رایگەیاند، کارەکتەری 'Black Adam' لە پلانی داهاتووی کۆمپانیای دی سی نابێت.
 
جەیسن مەمۆوا، لە 1ـی ئابی 1979 لە ئەمریکا لە دایکبووە، جگە لە ئەکتەری، وەک نمایشکاری جلوبەرگیش ناسراوە، لەرێگەی کارەکتەری رۆنۆ دیکس لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی 'Stargate Atlantis' ناوبانەگی پەیداکرد کە لە 2005 - 2009 بڵاوکرایەوە.
 
لە 2011 لەرێگەی فیلمی سینەمایی 'Conan the Barbarian' ناوبانگی زیاتری پەیداکرد، بەڵام ئەوەی ناوبانگی جیهانی پێبەخشی، بەشداریکردنی بوو لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی 'Game of Thrones'.
 
لە 1998 وەک نمایشکاری جلوبەرگ چووەتە نێو دنیای فاشن، لە 1999 نازناوی نمایشکاری جلوبەرگی هاوایی وەرگرتووە، دواتریش خۆی بۆ شاجوانی نەوجەوانان لە هاوایی بەربژێکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە