رووداو دیجیتاڵ
بەرهەمهێنەرانی بەشی دووەمی فیلمی 'Mission: Impossible - Dead Reckoning' کە تۆم کروز رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، بەهۆی مانگرتنی ئەکتەرانی ئەمریکاوە، بەرهەمهێنانی دواخرا.
بەشی یەکەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە ئەمساڵ بڵاوکرایەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، داهاتی لە سینەماکاندا 567 ملیۆن و 535 هەزار دۆلاری ئەمریکییە، بەهۆیەوە بڕیاری بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی بەدوای خۆیدا هێنا.
بەهۆی دواخستنی بەرهەمهێنانی فیلمەکە، بەرهەمهێنەرانی بڵاوکردنەوەی فیلمەکەیان بۆ 2025 دواخست.
'Mission Impossible' زنجیرە فیلمێکی سینەماییە و یەکەم بەشی لە 1996 بەرهەمهێنراوە، دووەم بەشی لە 2000 بەرهەمهاتووە، سێیەم بەشی لە 2006، چوارەم بەشی 2011، پێنجەم بەشی لە 2015، شەشەم بەشی لە 2018 بڵاوکرایەوە، چیرۆکی حەوتەم بەشی، لە دوو بەش پێکدێت، یەکەمیان ئەمساڵ بڵاوکرایەوە و دووەمیشیان لە 2025 بڵاودەکرێتەوە.
'Mission Impossible' لە 1966 تاوەکو 1973 وەک زنجیرەی تەلەڤزیۆنی پێشکێشکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ