نارین فەقە: بەهۆی خوێندن و بەخێوکردنی منداڵەکانم زۆر دەرناکەوم

23-07-2022
هونەرمەند نارین فەقە
هونەرمەند نارین فەقە
نیشانەکردن نارین فەقە دیاسپۆرا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هونەرمەند نارین فەقە رایگەیاند، هۆکاری کەم دەرکەوتنی لە شاشە و کۆنسێرتەکان دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆکار، یەکەمیان خوێندن، کە لە بواری یاسادا و توانیویەتی بڕوانامەی ماستەر بەدەستبهێنێت، دووەم بەهۆی بەخێوکردنی دوو منداڵەکەیەتی.
 
نارین فەقە، لەگەڵ جوودی باوکی میوانی بەرنامەی دیاسپۆرابوون و باسی کاری هونەری خۆیان کرد، سەرەتا جوودی کە باوکی نارینە و ئەویش گۆرانیبێژە گوتی: "گۆرانیگوتن پیشەی سەرەکیم نییە، پێویستیم بەوە نەبووە لە ئاهەنگ و شوێنە گشتییەکان بە پارە گۆرانی بڵێم، بەڵکو حەز و خولیایەک بووە لە ئەحمەد فەقێی باوکمەوە بۆم ماوەتەوە و کاتی خۆی گۆرانیبێژێکی بەناوبانگ بووە".
 
گوتیشی" رۆژێک لەکار دەگەڕامەوە گوێم لێبوو نارین گۆرانییەکی ئوم کەلسوومی دەگوتەوە و بە نهێنی گوێم بۆ گرت و هەستم کرد دەنگی زۆر باشە، بۆیە باوەشم پێیداگرت و بڕیارمدا ببێتە گۆرانیبێژ و لەو ساتەوە پشتیوانی دەکەم و ئێستا ئەو گۆرانیبێژێکی پڕۆفیشناڵە".
 
نارین فەقە کە لەگەڵ هاوژینەکەی لە سوێد دەژین، ئاماژەی بەوەکرد، زۆر حەزی بە میوزیک و گۆرانی کوردییە و هەندێ جار لە کۆنسێرت بەشداری دەکات و گوتی: "کۆنسێرتێکمان لە سوێد ئەنجامدا، تەنیا لە تیڤییەکان زیاتر لە 40 ملیۆن بینەری هەبوو".
 
ئەو هونەرمەندە ئاشکرای کرد، ئێستا لە بواری مافی مرۆڤدا کاردەکات و بەتایبەتی کێشەی ژن و  گوتی: "کێشەی ژن کێشەیەکی جیهانییە و بە نەتەوەیەک یان وڵاتێکەوە پەیوەست نییە" و روونیشیکردەوە " لە سوێد رێژەی تووندوتیژی بەرامبەر ژنان بەرزە، بەتایبەتی لەلایەن کۆچبەران، بە بیانووی ئایین و کولتوور و داب و نەریتەوە ئازاری ژنان دەدرێت و تووندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت".
 
نارین فەقە، لە 1980 لە دێرکی رۆژئاوای کوردستان لە دایکبووە، لە 1991 لە تەمەنی 10 ساڵیدا لەگەڵ ماڵباتەکەی رووی لە هەندەران کردووە و لە سوێد نیشتەجێبووە و کچی هونەرمەند عادل فەقەیە.
 
لە دیاسپۆرادا، بایەخ بە مژارە ئەوروپییەکان کە کاریگەرییان لەسەر کوردستان و رۆژھەڵاتی نێوەڕاست ھەبێ و ئەو مژارانەی جێگەی بایەخی رەوەندی کوردن دەدرێت. شۆیەکە لە کۆمەڵێک دۆسێ پێکدێت، جگە لەوەی پاکێجی بۆ ئامادە دەکرێت، میوانیشی بۆ دەھێندرێت، بایەخی تایبەتیش بە توانا مرۆییەکانی رەوەندی کوردی لە ئەوروپا دەدات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پێشانگەی یەحیا ئیبراهیم ئەربیلی لە هەولێر

خۆشنووسێکی کورد تابلۆکانی بە ئەڵماس و زێڕ دەنەخشێنێت

خۆشنووس یەحیا ئیبراهیم ئەربیلی، لە پێشانگەیەکی خۆشنووسیدا، تابلۆکانی بە ئەڵماس، زێڕ و زیو دەنەخشێنێت و دەیەوێت پێشانگەکە بباتە وڵاتانی کەنداو.