رووداو دیجیتاڵ
لە هۆڵەنەدا بە بەشداری هونەرمەندێکی کورد، کۆنسێرتێک سازکرا و داهاتەکەی دەبەخشرێتەوە قوربانییانی بوومەلەرزەی باکوور و رۆژئاوای کوردستان.
کاروان حەمید حەلاق، هونەرمەندی کورد، لە کۆنسێرتەکەدا بەشداربوو و بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، لە کۆنسێرتەکەدا سێ هەزار یۆرۆ کۆکرایەوە و دەبەخشرێتە قوربانییانی بوومەلەرزەی ئەم دواییە لە باکوور و رۆژئاوای کوردستان.
کۆنسێرتەکە رۆژی شەممە 18ـی شوباتی 2023 لە شاری ئۆتریخی هۆڵەندا بەڕێوەچوو و کاروان حەمید حەلاق بە ئامێری باڵەبان و گوتنی مەقامێک لەگەڵ ئۆرکێسترای کولتووری کەتچینگ هۆڵەندا بەشداربوو، هەروەها چەند گرووپێکی دیکەی هونەری لە کۆنسێرتەکەدا بەرهەمەیان پێشکێشکرد.
ئەو هونەرمەندە بەم دواییە ڤیدیۆکلیپێکی نوێی بەناوی 'عەلی عاشق' بەرهەمهێنا و بڕیاربوو لە رۆژی ڤالانتاین بڵاوبکرێتەوە، بەڵام وەک رێزێک لە قوربانییانی بوومەلەرزە، بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکەی دواخست.
لە ئۆرکێسترای فەنفارا، جگە لە کاروان حەمید حەلاق، هونەرمەندانی چین، ئۆکراینا و ئێران تێیدا ئەندامن.
حەلاق، یەکێک لە هونەرمەندە چالاکەکانی تارواگەیە و لە فیستیڤاڵە میوزیکییە نێودەوڵەتییەکاندا، بە میوزیک و گۆرانی کوردی و جلوبەرگی کوردی بەشدار دەبێت.
ئەو هونەرمەندە پێشتر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو، بڕیاربوو دوایین بەرهەمی لە رۆژی عاشقاندا بڵاوبکاتەوە، بەڵام وەک رێزێک لە قوربانی و لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی باکوور و رۆژئاوای کوردستان، بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکەی دوادەخات.
بەرهەمەکە لە دەڤەری سۆران و هەورامان وێنەگیراوە، تێیدا کاروان حەمید جگە لەوەی وەک گۆرانیبێژ و ژەنیار تێیدا بەشدارە، رۆڵی عەلی عاشقیشی تێدا دەگێڕێت و قژ و ریشی سپی کردووە.
لەم بەرهەمەدا سێ هونەرمەند بەناوی کاروان بەشدارن، ئەویش کاروان حەمید حەلاق، کاروانی باڵەبان و کاروانی نەییە.
کاروان حەمید حەلاق، هونەرمەندێکی کوردە و دانیشتووی هۆڵەندایە و بەم دواییە بۆ وێنەگرتنی ڤیدیۆکلیپێکە لەبارەی عەلی عاشق لە باشووری کوردستان بوو کە بەهۆی نەگەیشتنی بە خۆشەویستەکەی ژیانی تەنیایی هەڵبژارد.
بەرهەمەکە لە دەڤەری سۆران و هەورامان وێنەگیراوە، تێیدا کاروان حەمید جگە لەوەی وەک گۆرانیبێژ و ژەنیار تێیدا بەشدارە، رۆڵی عەلی عاشقیشی تێدا دەگێڕێتەوە و قژ و ریشی سپی کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ