لە مهاباد فێستیڤاڵی فیلمی ئاسمان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

18-11-2023
نیشانەکردن فێستیڤاڵی فیلمی ئاسمان مهاباد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یه‌که‌مین فێستیڤاڵی فیلمی سه‌رئاوه‌ڵای ئاسمان، تایبەت بە بواری هونه‌ری و گه‌شتیاری‌ لە لایەن ئینستیتۆی فیلمسازی لاوان فیلمی موکریان و بە بەرپرسیاری ئیبڕاهیم سەعیدی، فیلمسازی کور راگەیێندرا و لە ساڵی داهاتوو لە مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 
بەپێی راگەیندراوێکی بەشی راگەیاندنی یه‌که‌مین فێستیڤاڵی فیلمی سه‌رئاوه‌ڵای ئاسمان، فێستیڤاڵەکە له‌ سه‌ر بنه‌مای بردنه‌سه‌رێی ئاستی هونه‌ری سینه‌ما و رۆشنبیری و که‌لتووری ناوچه‌که، راکێشانی هۆگرانی گه‌شتیاریی لە مهاباد و ناوچه‌که؛ له سه‌ره‌تای ئەیلوولی هه‌موو ساڵێک بۆ ماوه‌ی ٤ رۆژ له گۆڕه‌پانی سه‌ره‌کی شاری مهاباد به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 
له فێستیڤاڵی فیلمی ئاسمان، به‌رهه‌مه‌ سه‌ره‌کی و لاوه‌کییه‌کان؛ هه‌موو شه‌وێک له شوێنی سه‌رئاوه‌ڵای گۆڕه‌پان و ناوچه‌ی سه‌ره‌کی شاری ‌واته 'گۆڕه‌پانی مه‌نگوڕان' له دوو سانس پێشان ده‌درێن و به درێژایی رۆژیش، کۆر و کۆبوونه‌وه‌ی پسپۆڕانه و وۆرکشۆپی فێرکاریی به ئاماده‌بوونی مامۆستایان و کارناسانی به‌رچاو و شاره‌زای سینه‌ما و فۆتۆگڕافی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 
 
میوانانی ئاماده‌بوو له فێستیڤاڵ و ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی که له کاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م رووداوه سینه‌ماییه‌‌ سه‌ردانی شاری مهاباد و ناوچه‌ی موکریان ده‌که‌ن؛ به شێوه‌ی هاوکاتیش، له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی و توانا فه‌رهه‌نگی و هونه‌رییه‌کانی ئه‌م ناوچه ره‌سه‌ن و جوانه ئاشنا ده‌بن. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه، به‌رنامه لاوه‌کییه‌کان بۆ ناساندنی کو‌لتوور و رۆشنبیری مهاباد و ناوچه‌که داڕێژڕاوه و پلانی بۆ داندراوه و به درێژایی رۆژ، له ناوچه جۆراوجۆره‌کانی مهاباد پێشکێش ده‌کرێن. 
 
راگەیاندنی فێستیڤاڵەکە، دوای چوار ساڵ کاری کارناسی له لایه‌ن پسپۆڕانی ئینستیتۆی فیلمسازی لاوان فیلمی موکریان ئاماده کراوه؛ که به هاوکاری و پشتیوانی ئه‌ندازیار بابه‌ک رۆسته‌م پوور بووە.
 
لۆگۆی یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی سه‌رئاوه‌ڵای ئاسمان، له لایه‌ن مه‌نسوور محه‌ممه‌دی، گرافیست و فۆتۆگرافه‌ری مهابادی دیزاینکراوه؛ هێمای فێستیڤاڵ، له نیشانه‌ی مێژووی 'فه‌قره‌قا' و تێکه‌ڵاوێک له فیلم و وه‌رچه‌رخانی ره‌وان له به‌ستێنی شینایی ئاسمان، دیسانه‌وه پێناسه‌یه‌کی ساکار و مۆدێرنه له شوناسی کو‌لتووری و مێژوویی م‌هاباده، تێیدا هونه‌ر پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌یه، مێژووی شوێنه‌واری به‌ردینه‌ی 'فه‌قره‌قا' بۆ سه‌رده‌می ماده‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه که له ته‌نیشت گوندی ئیندرقاش له مه‌هاباد هه‌ڵکه‌وتووه.  
 
ئینستیتۆی فیلمسازی لاوان فیلمی موکریان، لە 2022 یەکەمین فێستیڤاڵی سیناریۆنووسی لاو لە پێناو ناساندن و بردنەسەرێی ئاستی سیناریۆنووسی ناوچەکە بەڕێوەبرد.
 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خەڵاتی گرامی

رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گرامی لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی لۆس ئەنجلسی ئەمریکا، زۆربەی چالاکییە هونەرییەکان دواخران، بەڵام 67ـەمین رێوڕەسمی دابەشكردنی خەڵاتەکانی گرامی کە تایبەتە بە هونەری میوزیک و گۆرانی لەو وڵاتە، لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.