رووداو دیجیتاڵ
گرووپی خانمانی دەفژەنی مهاباد بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە کە ئەندامانی سەر بە فێرگەی ئەستێرەکانی شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستانن.
هێمن سوڵتانپوور، سەرپەرشتیاری گرووپەکە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەهار هاتەوە" بەرهەمێکی گرووپی میوزیکی رەستاکە و لەلایەن گرووپەکەیانەوە بە دەف کەڤەرکراوەتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەرهەمەکە بەبۆنەی ساڵی نوێی کوردییەوە بەرهەمهاتووە و دەفژنەکان بە جلوبەرگی کوردییەوە بەشدارن و دەف لێدەدەن و لە دەرهێنانی ئیسماعیل خزرییە و لە نێو یەکێک لە باخەکانی مهاباد وێنەگیراوە.
شیلان عەبدوڵڵاهی، سەرپەرشتیاری گرووپی خانمانی دەفژەنی مهابادە کە لە 12 ئەندام پێکهاتووە و تەمەنیان لە نێوان شەش بۆ 40 ساڵە.
گرووپی میوزیکی دەفژەنی مهاباد بەر لە سێ ساڵ لە مهاباد دامەزراوە و تاوەکو ئێستا شەش بەرهەمیان بڵاوکردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ