رووداو دیجیتاڵ
قەیس قەرەداخی، نووسەر و رۆشنبیری کورد بەیانیی ئەمڕۆ لە شاری کیلی ئەڵمانیا بەهۆی نەخۆشیی درێژخایەنەوە کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، 11-3-2025، کاروان قەرەداخی، کوڕی قەیس قەرەداخی لەبارەی کۆچیی دوایی باوکییەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، نزیکەی دوو هەفتە دەبێ تەندروستیی باوکی ناجێگیر بووە، دوو رۆژ لەمەوبەر لەژێر چاودێریی چڕدا بوو. "بەیانیی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی شاری کیل گیانی سپارد".
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، تەرمی قەیس قەرەداخی لە ئەڵمانیا بە خاک دەسپێردرێت.
قەیس قەرەداخی لە 1-5-1957 لە کفری لەدایکبووە. لە ساڵی 1997 لە باشووری کوردستان دەرچووە و ساڵی دواتر رووی لە ئەڵمانیا کردووە.
ئەو نووسەرە لە میدیای کوردی و عەرەبی مژارە سیاسییەکانی پەیوەندیدار بە رۆژەڤی کوردستانی شرۆڤەکردوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ