'گەڕانەوە' پێشبڕکێ بۆ بردنەوەی چڵەخورمای زێڕینی کان دەکات

18-05-2023
پەسار فایەق
پێشوازیکردن لە ستافی فیلمی 'La Retour' لە فێستیڤاڵی فیلمی کان
پێشوازیکردن لە ستافی فیلمی 'La Retour' لە فێستیڤاڵی فیلمی کان
نیشانەکردن 'La Retour' 76مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فیلمی 'La Retour' واتە 'گەڕانەوە'، بە ئامادەبوونی ستافی فیلمەکە لە بەشی پێشبڕکێی 76مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان پێشاندرا و کێبڕکێ بۆ بردنەوەی خەڵاتی سەرەکی فێستیڤاڵەکە دەکات کە چڵەخورمای زێڕینە.
 
ئەم بەرهەمە سێیەم فیلمی کاسرین کۆرسینی، دەرهێنەری فەرەنسی و دەرهێنەری فیلمی 'The Divide'یە و لەگەڵ 20 فیلمی دیکە لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیدایە.
 
فیلمەکە بە ئامادەبوونی دەرهێنەر و بەشێک لە ستافی فیلمەکە کە بەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵەدا تێپەڕین، رۆژی 17ـی ئایاری 2023 لە فێستیڤاڵەکەدا پێشاندرا.
 
چیرۆکی فیلمەکە باس لە ژنێک دەکات کە کاری چاودێریکردنی منداڵەکەیەتی و دەیباتەوە بۆ ئەو دوورگەیەی کە 15 ساڵ پێشتر لە ژێر بارودۆخێکی دڵتەزێندا جێیهێشتووە. 
 
کۆرسینی، یەکەم فیلمی بەناوی 'La Répétition' لە 2001 بڵاوکردەوە، دواتر فیلمی 'The Divide' لە 2021 بەرهەمهێناو و 'La Retour' دوایین فیلمیەتی و لە 2023 بەرهەمهاتووە.
 
چالاکییەکانی فێستیڤاڵ کە ئێوارەی رۆژی سێشەممە 16ـی ئایاری 2023 لە شاری کانی کەناری دەریایی فەرەنسا دەستیپێکرد، تاوەکو 27ـی ئایار بەردەوام دەبن، یەکێک لە میوانە دیارەکانی هاریسن فۆرد، ئەکتەری ئەمریکی و جیهانییە، ئەمساڵ بە فیلمی 'Indiana Jones and the Dial of Destiny' بەشدارە کە بەشی پێنجەمی زنجیرە فیلمی 'Indiana Jones'یە.
 
فێستیڤاڵی فیلمی کان لە 1946 دامەزراوە، تاوەکو 2003 بە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی سینەما دەناسرا و ساڵانە لە مانگی ئایار لە شاری کانی باشووری فەرەنسا سازدەکرێت.
 
کان، بە یەکێک لە سێ فێستیڤاڵە گرنگەکانی سینەما لە ئەوروپا دەناسرێت، لە پاڵ هەریەک لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤینس لە ئیتاڵیا و فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین لە ئەڵمانیا، هەروەها بە یەکێک لە پێنج گرنگترین فێستیڤاڵی سینەمایی لە جیهاندا دەناسرێت، لەگەڵ هەریەک لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرێنتۆ لە کەنەدا و فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سەندانسی ئەمریکا.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کچێکی بێ سەرپۆش لە پێشانگەی مۆزەخانەی هونەری هاوچەرخی تاران

لە تاران تابلۆی پیکاسۆ و وارهۆڵ خرانەڕوو

لە کاتێکدا ئێران بەردەوام لەگەڵ رۆژئاوا رووبەڕووی گرژی دەبێتەوە، لە تاران پێشانگەیەکی تایبەت بە بەرهەمی هاوچەرخی هونەرمەندانی رۆژئاوایی کرایەوە، تێیدا بەرهەمی پابلۆ پیکاسۆ و ئاندی وارهۆڵ خرانەڕوو.