رەوەند سەڵاح کۆچی دواییکرد

16-05-2022
پەسار فایەق
نیشانەکردن رەوەند سەڵاح
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هونەرمەند رەوەند سەڵاح، لە شارۆچەکە ئودێڤالای سوێد لە ماڵەکەیدا کۆچی دواییکرد و "هۆکاری مردنەکەی دیار نییە".
 
فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و خاڵی رەوەند سەڵاح بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دوایی رەوەند سەڵاحمان پێگەیشت کە لە شوقەکەیدا لە شاری ئودێڤالای سوێد کۆچی دواییکردووە.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هۆکاری مردنەکەی دیار نییە و پۆلیس تەرمەکەی بردووەتە پزیشکی دادوەری و چاوەڕێی ئەنجامین بۆ دیاریکردنی هۆکاری مردنەکەی.
 
روونیشیکردەوە "رەوەند سەڵاح دەستی بەکاری هونەری کردبووەوە و کاری بۆ هەشت گۆرانی کردووە کە ئاوازی پێنج لە گۆرانییەکان هی منن و بڕیاربوو بگەڕێتەوە کوردستان و تۆماریان بکات، بەڵام بەداخەوە مەرگ رێگەی نەدا".
 
رەوەند سەڵاح، لە 1981 لە هەولێر لە دایکبووە، دەرچووی بەشی میوزیکی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێرە، ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و باوکی دوو منداڵە و ماوەی شەش ساڵە لە سوێد دەژی. ئەو خاوەنی یەک ئەلبوومی گۆرانییە و لەرێگەی گۆرانی 'هەولێرییە' ناوبانگی پەیداکرد کە لە ئاوازی هونەرمەند فەرهەنگ غەفووری خاڵیەتی. ئەو هونەرمەندە ماوەیەک بوو لە کاری هونەری دوورکەوتبووەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە