رووداو دیجتاڵ
کاژێر 22:00ـی ئەمشەو چوارشەممە، بەڵگەفیلمی 'خەزێنەی ئۆسکار' کە یەکێکە لە بەرهەمە ناوازەکانی بەشی بەڵگەفیلمی تۆڕی میدیایی رووداوە نمایش دەکرێت.
بەڵگەفیلمەکە باس لە خەزێنەیەک دەکات کە لەناو کەشتییەکی بەرتیانیدابووە و کەشتییەکە ژیر ئاو کەوتووە، کەشتییەکە هی بازرگانێکی جوو بووە کە بازرگانی بەردی مرواری کردووە، بەڵام ئەو خەزینەیەی تێیدابووە، چەندین بەڵگەنامە و نووسراوی کەسێکی ئەڵمانی بووە بەناوی ئۆسکار مان، کە بە هەموو رۆژهەڵاتی کوردستان گەڕاوە و فەرهەنگ و زمان و هەڵبەستی فۆلکلۆری کوردی کۆکردووەتەوە.
ئۆسکار مان، نووسەر و رۆماننووسێکی ئەڵمانییە و لە 1900ـدا سەردانی سەردانی ئەو ناوچەیەی کردووە و لیکۆڵینەوەی لەبارەی زمانەکەی کردووە، لەوانەش زمانی کوردی و لە ناوچەی موکریان و گۆران ژیاوە.
دکتۆر عەبدوڵڵا جەمال سەگرمە، میوزسیانی کورد، بەڵگەفیلمەکەی بینیوە و لەبارەی ئەم بەرهەمە هاوکارم ئارێز خالید هەڤپەیڤینێکی لەگەڵدا کردووە و ئەمڕۆ لە نووڕۆژ بڵاوکرایەوە و دەڵێت، پێویستە کەسانی ئەکادیمی بینەری بەڵگەفیلمی ئۆسکارمان بن.
عەبدوڵڵا جەمال سەگرمە، لەبارەی بەڵگە فیلمەکەوە دەڵێت: بەڵگەفیلمی 'خەزێنەی ئۆسکار' زۆر گرنگە، سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ میوزیکی کوردی لەبەر ئەوەی گەڕاوە، فەرهەنگ و ئەدەب و بەیت و گۆرانییە فۆلکۆرییە کوردییەکانی نووسیوەتەوە و بەرهەمەکەی سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ توێژەران و ئەکادیمییەکانی کورد.
سەگرمە، دەڵێت، کورد خاوەنی فەرهەنگ و کولتووری خۆیەتی، بەڵام بەهۆی داگیرکردنی کوردستان و شێواندنی کولتوورە راستەقینەکەیەوە چەندین ئاواز و بەیتی رەسەنی کوردی ون بووە، بۆیە گرنگە توێژەران بەدوای سەرچاوە راستەقینەکانی وەک نووسینەکانی ئۆسکارماندا بگەڕێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ