ئەمشەو بەڵگەفیلمی 'خەزێنەی ئۆسکار' لە رووداو پەخش دەکرێت
ئەمشەو بەڵگەفیلمی 'خەزێنەی ئۆسکار' کە یەکێکە لە بەرهەمە ناوازەکانی بەشی بەڵگەفیلمی تۆڕی میدیایی رووداوە نمایش دەکرێت.
ئەمشەو بەڵگەفیلمی 'خەزێنەی ئۆسکار' کە یەکێکە لە بەرهەمە ناوازەکانی بەشی بەڵگەفیلمی تۆڕی میدیایی رووداوە نمایش دەکرێت.
ئەندامێکی دەستەی داکۆکیکردن لە مافەکانی خەڵکی هەورامان رایگەیاند، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسان بەردەوامە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خەڵکی هەورامان، ئەگەر داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێن رێگەی هاتووچۆی بازرگانی لە دەروازەی سنووریی شوشمێ دادەخەن
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبوونەوەی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی بە "گرنگ" دەزانێت و دەڵێت، دەرگا بۆ کۆبوونەوەی ئۆرگانەکانی دیکەی هەردوو حیزب دەکاتەوە و رێگەیەکە بۆ چارەسەری کێشەکان. دەشڵێت: مادام پارتی خۆی بە خاوەنی 45 کورسی و گەورەترین پارتی کوردستان دەزانێت، پێویستە سەردانی لایەنەکان بکات و کێشەکان چارەسەر بکات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان دوو شەمەندەفەر لە باکووری یۆنان لانیکەم 32 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 85 کەسی دیکە برینداربوون.
لەکاتێکدا باس باسی یاسای نەوت و گازە لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2023ـی عێراق، ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رەشبینە و پێی وایە، "ئەو یاسایە خەونە. عێراق نابێتە خاوەنی یاسای نەوت و گاز"
ئەمڕۆ یەکەم رۆژی پرۆسەی تاقیکردنەوە بەراییەکانی پۆلی 12یە و زیاتر لە 23 هەزار کەس بەشدارە. بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ''شوێنی تاقیکردنەوە لە ناوەندی قەزاکان دەبێت.''
هاوڕێ ئەنوەر (کوردەوان) ئەو منداڵە دۆزراوەی هەڵەبجە کە رۆژی چوارشەممە دادگە بڕیاری دا کوڕی مەحموود فەتاح-ە؛ داوا دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەستوەردان لە کەیسەکەی بکەن و یەکلایی بکەنەوە. ئەو دەڵێت "100٪ من کوڕی کاک مەحموودم"، بەڵام مەحموود فەتاحیش رەتیدەکاتەوە و دەڵێت "100٪ کوڕی من نییە و تانە لە بڕیارەکەی دادگە دەدەم."
عۆن زیاب عەبدوڵڵا: گرتنەوەی ئاو لەلایەن ئێران و تورکیاوە کاریگەرییەکی زۆر لەسەر ئاوی زابی گەورە و رووباری سیروان و ئاوی ناوچەی دیالە و رووبارەکانی دیکە هەیە.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا پێشبینی دەکات دوای سەردانەکەی سوودانی بۆ فەرەنسا، ئەو وڵاتە بانگهێشتنامەی فەرمی بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بنێرێت بۆئەوەی سەردانی فەرەنسا بکات و باس لە چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بکەن
دوای 75 رۆژ لە چاوەڕوانی، بڕیارە سبەی تەرمی دوو کۆچبەری کورد بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان. برای یەکێک لە کۆچبەرەکان دەڵێت: "ئەو قاچاخچییەی براکەمی بردووە درۆی لەگەڵ کردین و بەرپرسیارە لە گیانلەدەستدانی براکەم. بۆیە سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەین."