نارین فەقە لە پڕۆژەی 'Voices of Change'ـی سوێدی بەشداربوو

04-01-2022
پەسار فایەق
نیشانەکردن نارین فەقە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نارین فەقە، هونەرمەندی رۆژئاوای کوردستان و دانیشتووی سوێد، لە پڕۆژەی 'Voices of Change'ـی سوێدی بەشداربوو، تێیدا چوار گۆرانی پێشکێشکرد.

نارین فەقە بە رووداوی راگەیاند، ئەو یەکەم هونەرمەندی کوردە لە کۆنسێرتی 'Voices of Change' بەشدار دەبێت کە لەلایەن حکومەتی سوێدەوە سازدەکرێت و بۆ ئەو هونەرمەندانە سازدەکرێت کە لە نەتەوە جیا جیاکانن و لە سوێد دەژین و هونەرەکەیان کاریگەرە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە کۆنسیرتەکەدا 50 ژەنیار بەشداربوون کە ئەندامی ئۆرکێسترای نیشتمانی سوێدن و ئێستا ئەو کۆنسێرتە و هەڤپەیڤینێکی تایبەت لەگەڵ ئەو هونەرمەندە لەسەر  ماڵپەڕی 'Riksteatern' تاوەکو 20-1-2022 بەردەستە و و هەوادارانی ئەو دەتوانن بیسەر و بینەری بن.

لە کۆنسێرتەکەدا نارین فەقە، گۆرانی 'ئاخ کوردستان'ـی هونەرمەند هۆزان سەرحەد، 'گەر بیریا تە بکەم' و دوو گۆرانی فۆلکلۆری کوردی پێشکێش کردن.

عەلی شاکر ژەنیار و هاوژینی ئەو هونەرمەندە لە کۆنسێرتەکەدا بەشداربوو و شاپوور باستانسیار کاری دابەشکردنی میوزیکی بۆ گۆرانییەکان کردبوو و نۆتەی بۆیان نووسیبوو.
 
نارین فەقە، لە 1980 لە دێرکی رۆژئاوای کوردستان لە دایکبووە، لە 1991 لە تەمەنی 10 ساڵیدا لەگەڵ ماڵباتەکەی رووی لە هەندەران کردووە و لە سوێد نیشتەجێبووە و کچی هونەرمەند عادل فەقەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پێشانگەی یەحیا ئیبراهیم ئەربیلی لە هەولێر

خۆشنووسێکی کورد تابلۆکانی بە ئەڵماس و زێڕ دەنەخشێنێت

خۆشنووس یەحیا ئیبراهیم ئەربیلی، لە پێشانگەیەکی خۆشنووسیدا، تابلۆکانی بە ئەڵماس، زێڕ و زیو دەنەخشێنێت و دەیەوێت پێشانگەکە بباتە وڵاتانی کەنداو.