رووداو دیجیتاڵ
ئیلی سەعب، دیزاینەری لوبنانی، ناوێکی درەوشاوەی فاشنە لە جیهاندا، نوێترین کۆمەڵە دیزاینی لە هەفتە نمایشی جلوبەرگی پاریس بۆ پاییز و زستانی 2024 و 2025 خستەڕوو.
دیزاینەکانی ئیلی سەعب جلی ئامادەکراو بوون و ئیلهامی لە میوزیکی رۆک ئاند رۆڵ وەرگیرابوو، بەتایبەتیش ئەستێرەی هەرە گەشاوەی ئەو ستایلی میوزیکە، ئالڤس پرەسلی.
هەفتە نمایشی جلوبەرگی پاریس، لە 26ـی شوباتی 2024 لە پاریسی فەرەنسا دەستیپێکرد و تاوەکو 5ـی ئازاری 2024 بەردەوام دەبێت.
هەفتە نمایشەکە ساڵانە بەپێی وەرزەکان سازدەکرێت، جگە لە جلوبەرگی ژنان، نمایشی تایبەت بە جلوبەرگی پیاوانیشی هەیە، هەف
تە نمایشی جلوبەرگی ئاسایی و گرانبەها لەخۆدەگرێت.
میلان، پاریس، لەندەن و نیۆیۆرک لە هەفتە نمایشی بەناوبانگەکانی جیهانن و ئەمساڵ هەفتە نمایشی جلوبەرگی دوبەیش دەستیپێکرد و دەیەوێت ناوی بخاتە لیستی هەفتە نمایشە بەناوبانگەکانەوە.
ئیلی سەعب، لە 1964 لە بەیروت لە دایکبووە، لە تەمەنی نۆ ساڵیدا بەهرەی لە بواری دیزایندا دەرکەوتووە و وێنەی جلوبەرگی بە وێنە کێشاوە و جلی بۆ خوشکەکەی دیزایین کردووە.
لە تەمەنی 17 ساڵیدا لە بواری دیزاینی جلوبەرگدا لە پاریس خوێندوویەتی، دواتر گەڕاوەتەوە لوبنان و خانەیەکی تایبەتی کردووەتەوە و وەک دیزاینەرێک کاری کردووە.
لە 1997 یەکەم کۆلێکشنی تایبەت بە خۆی لە دەرەوەی لوبنان بڵاوکردەوە، ئەویش لە ئیتاڵیا بوو و یەکەم دیزاینەری عەرەب بوو بەرهەمەکانی لە هەفتەی نمایشی جلوبەرگی رۆما بخرێنەڕوو، لە 2002 هالی بێری، ئەکتەری ئەمریکی و براوەی خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین ئەکتەر، لە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار جلێکی لە دیزاینی ئەو دیزاینەرە پۆشی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ