رووداو دیجیتاڵ
فیلمی 'خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا' بە کامێرای ئەلێکسا 35ـی کۆمپانیای 'Arri' وێنە دەگیرێت، کە نوێترین ئامێری وێنەگرتنی سینەماییە و بەرهەمهێنەرەکەی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بۆ یەکەمجارە لە کوردستان و عێراق کامێراکە بەکاردێت کە بە کوالیتی 4.6K وێنەدەگرێت.
کۆمپانیای سۆپڕۆدەکشن کە بەرهەمهێنەری فیلمەکەیە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بۆ یەکەمجار ئەم کامێرایە لە فیلمێك لە عێراق بەکاردێت، ئەویش فیلمێکی کوردییە لە بەرهەمهێنانی سۆپرۆدەکشن و ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 1ـی ئابی 2023 وێنەگرتنی دەستپێدەکات.
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەدەکات: "هەموو ئەم تایبەتمەندییانە لە دوای 12 ساڵ کارکردن و لێکۆڵینەوە و کارکردنی ئەندازیاران و زانایان ئامادە بووە بۆ خزمەتی بواری فیلم و سینەما، بە خۆشحاڵییەوە لە سینەمای کوردیش کوالیتی بەرهەمهێنان شان بە شانی سینەمای جیهان بەرەوپێش دەچێت".
لەم بەرهەمە سینەماییەدا، ماهیر حەسەن، ئەحمەد جۆڵا، رێشان حەمۆ، سرووشت کامەران، سیروان جەمال، شوان کەریم و ژاڵە رەسوڵ رۆڵی سەرەکی دەگێڕن، جگە لە چەند ئەکتەرێکی دیکەی بە ئەزموون و گەنج.
شوان عەتووف دەرهێنەری فیلمەکەیە و کاری سینەماتۆگرافی لە لایەن ئاوات شەریف دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ