حکومەتی ئیسپانیا بە بەهای 10.6 ملیار دۆلار هاوکاریی خەڵک دەکات

29-12-2022
تاڵیب حشمەت @Talib_Aldalaui
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نرخی بەشێک لە کاڵا و خۆراکەکان لە بەشێک لە مارکێتەکانی مەدریدی ئیسپانیا هەرزان بوون و خەڵکێکی زیاتر بۆ کڕینی پێداویستییەکانی رۆژانەیان روویان لێدەکەن.
 
حکومەتی ئیسپانیا پاکێجێکی هاوکاریی بە بەهای 10.6 ملیار دۆلار بۆ هەرزانکردنی چەند خۆراکێک، لە رێگەی لابردنی باج لەسەریان، راگەیاندووە. خەڵکیش دڵخۆشن بەوە.
 
ڤەنیسا جیمێنیز، هاووڵاتیی ئیسپانی دەڵێت، "پێمانوایە ئەوە رێوشوێنێکی زۆر باشە، چونکە یارمەتیدەرە بۆ دەستگرتن بە پارەوە. دەبووایە زووتر ئەم بڕیارەیان دەرکردبا تاوەکو ئێمەش سوودی زیاترمان لێوەرگرتبایە."
 
پاکێجەکە لەلایەن پیدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیاوە راگەیێندراوە. بۆ ماوەی شەش مانگ باج لەسەر خۆراکە سەرەتاییەکان لادەبەن، واتە لە 4%ـەوە دەیکەنە 0%.
 
ئەم پاکێجە، نان و سەمون، شیر، هێلکە، پەنیر، میوە و سەوزەکان دەگرێتەوە. باج لەسەر رۆنی شل و پاستا لە 10%ـەوە دەکرێتە 5%.
 
جگە لە هاوکاریی خۆراکیش، سانچێس بڕیاریدا کە داشکاندنەکانی سەر نرخی کارەبا و گاز و 50% داشکاندن لە نرخی تکتی گواستنەوەکانی گشتیش بەردەوام دەبن.
 
لویز بۆڵز، هاووڵاتیی ئیسپانی پێیوانییە، "کێشە گەلێکی زۆر چارەسەر بکات، بەڵام پێموانیە خراپ بێت."
 
هەڵاوسان لە ئیسپانیا گەیشتووەتە 6.7%. بەگوێرەی پاکێجەکە، هەموو خێزانێکیش کە داهاتیان لە 27 هەزار یۆرۆ کەمتر بێت لە ساڵەکەدا ئەوا مانگانە 200 یۆرۆ وەردەگرن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دراوی عێراقی لە بازاڕەکانی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی دارایی عێراق داوای 20 زانیاری لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات

کۆپییەکی خشتەکە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، لە دوو بەشی زانیاری پێکهاتووە، بەشێکیان تایبەتە بە زانیاریی کەسی مووچەخۆر، وەکو ناوی خۆی، باوکی، باپیری، باپیری باوکی، ناوی دایک و باوکی دایک و باپیری دایک، هەروەها ساڵی لە دایکبوون و رەگەز.