میسر بە بەهای 308.5 ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی عێراق کردووە

28-08-2024
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەناردەکردنی کاڵا لە عێراقەوە بۆ میسر بەڕێژەی 44٪ زیادبووە و گەیشتووەتە زیاتر لە 4 ملیۆن دۆلار.
 
ناوەندی ئاماری میسر دەڵێت، لە کانوونی دووەم تاوەکو ئایاری ئەم ساڵ، بە بەهای 308 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار کاڵایان هەناردەی عێراق کردووە.
 
لە هەمان ماوەی ساڵی 2023ـدا، میسر بە بەهای 274 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار کاڵای هەناردەی عێراق کردبوو. بەوپێیە ئەم ساڵ رێژەکە 11٪ زیادبووە.
 
لە بەرامبەردا عێراق لە پێنج مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا، بە بەهای 4 ملیۆن و 100 هەزار دۆلار کاڵای هەناردەی میسر کردووە. لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوودا عێراق بە بەهای دوو ملیۆن و 300 هەزار دۆلار کاڵای هەناردەی میسر کردبوو. بەوپێیە ئەم ساڵ رێژەکە 44٪ زیادبووە.
 
ئەمە لەکاتێکدایە؛ نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەیانیی دوێنێ (سێشەممە، 27ـی ئابی 2024) بڵاویکردەوە "سەرۆکوەزیران سەردانێکی فەرمیی دەستپێکرد کە هەریەک لە کۆماری عەرەبیی میسر و کۆماری تونس دەگرێتەوە."
 
لە سەردانەیەکدا بۆ میسر، محەممەد شیاع سوودانی، چاوی بە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر کەوت و ژمارەیەک دۆسییەی دووقۆڵی و پەیوەندییەکانی هەردوولا، دۆخی هەرێمی و نێودەوڵەتی تاوتوێ کران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر شەرابی ئەورووپیدا دەکات

سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی 200٪ پێناسی گومرگی بەسەر شەراب، شامپانیا و خواردنەوەکانی دیکەی دروستکراوی ئەورووپادا دەکات. ئەمەش وەک وەڵامدانەوە بۆ پلانێکی یەکێتیی ئەورووپا کە دەیەوێت پێناسی گومرگی بخاتە سەر ویسکی ئەمریکی.