پێنجشەممە مووچەی لیوا هاوبەشەکان دابەش دەکرێت

28-02-2023
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە دەست رووداو کەوتووە، رۆژی پێنجشەممە مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ئەمڕۆ سێشەممە، 28-02-2023، لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەتووە، رۆژی پێنجشەممە، 02.03.2023، مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
 
لە کۆی نزیکەی 170 هەزار پێشمەرگە، نزیکەی 44 هەزار پێشمەرگە لە چوارچێوەی 15 لیوای هاوبەشدا لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە رێکخراونەتەوە. هەر لیوایەک لە چوار فەوج کراوەتە سێ فەوج.
 
ئەمریکا مانگانە 20 بۆ 25 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە دەنێرێت، ئەو پارەیەش بۆ 13 لیوایە و نزیکەی 30 هەزار پێشمەرگە لێی سوودمەند دەبن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە