رووداو دیجیتاڵ
نرخی نەوت لە بەرزبوونەوە بەردەوامە و ئەمڕۆ پێجشەممە یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 14 سەنتی دیکە بەرزبووەوە و بە 73 دۆلار و 93 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بەهەمان رێژە بەرزبووەوە بۆ 69 دۆلار و 79 سەنت.
رۆژی چوارشەممە نرخەکانی نەوت بەڕیژەی 1٪ بەرزبوونەوە، دوای ئەوەی ئاشکرابوو قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا لە هەفتەی رابردوو کەمیکردووە.
پێناسە گومرکییەکانی ئەمریکا بەڕیژەی 25٪ بەسەر ئەو وڵاتانەی کە نەوتی ڤەنزۆێلا دەکڕن، نیگەرانی دروستکردووە لەسەر کەمبوونەوەی رۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە بازاڕدا.
بەپێی چەندین سەرچاوە، گرووپی رێلایەنسی هیندستان، کە خاوەنی گەورەترین پاڵاوتگەی نەوتی جیهانە، کۆتایی بە کڕینی نەوتی ڤەنزوێلا هێناوە دوای ئەوەی ئیدارەی ئەمریکا بڕیاری سەپاندنی پێناسی گومرکی بەسەر ئەو وڵاتانە راگەیاند کە نەوتی ڤەنزوێلا دەکڕن.
تۆنی سایکامۆر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری IG لەو بارەیەوە دەڵێت، "سەپاندنی پێناسە گومرکییەکان بەسەر هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە لە کۆتاییدا بە قازانجی نرخی نەوت دەشکێتەوە، لەبەر ئەوەی مۆدێلی نوێی ئۆتۆمبێل گران دەبێت کە سووتەمەنی کەمیان پێویستە، خەڵک روو لە ئۆتۆمبێلی دەستی دوو دەکەن کە سووتەمەنی زیاتریان پێویستە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ