لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لەبارەی بودجەوە دەکات

26-04-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای تەواوبوونی پشووی جەژنی رەمەزان، ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لەبارەی بودجەوە دەکات.
 
خەلیل غازی دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە، 26-04-2023، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لیژنەی دارایی لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە کۆدەبێتەوە، باسی بەرنامە و کاری لیژنەی دارایی دەکرێت سەبارەت بە میوانداریکردنی وەزارەت و دەستە و پارێزگارەکان.
 
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گوتی: "محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دوایین کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی بەڵێنی داوە، وەزیرانی دارایی و پلاندانان بەردەوام لەگەڵ لیژنەی دارایی بن، ئەمەش ئاسانکارییەکی زۆر باش دەبێت بۆ کاری لیژنەی دارایی بۆ ئەوەی بە زووترین کات کارەکانی لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە تەواو بکات و بخرێتە دەنگدانەوە."
 
پەرلەمانى عێراق لە 16ى نیسانى 2023 خوێندنەوەى دووەمى بۆ پڕۆژەیاساى بودجەى گشتى کرد، کە هەنگاوى بەر لە دەنگدان و پەسندکردنیەتى لە پەرلەمان. پڕۆژەیاسای بودجەى گشتیى عێراق بۆ سێ ساڵە، قەبارەکەی زیاتر لە 199 تریلیۆن دینارە، کە زیاتر لە 16 تریلیۆن دینارى پشکى هەرێمى کوردستانە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەیان گەنج لە بازاڕی گەنجان بەرهەمەکانیان نمایش کرد.

200 گەنج لە بازاڕی گەنجانی هەولێر بەرهەمەکانیان نمایش کرد

ئیلاف کچێکی 21 ساڵانە، لەگەڵ ئەوەی خاوەن پێداویستیی تایبەتە، بەڵام بۆ ئەوەی ببێتە خاوەن داهاتی خۆی، دەستی داوەتە کاری دەستی و کەلوپەلەکانی لە بازاڕی گەنجان نمایشکرد.