نرخی زێڕ و زیو دابەزین

25-07-2024
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نرخی زێڕ بۆ نزمترین ئاستی دوو هەفتە و، زیویش بۆ نزمترین ئاستی دوو مانگ و نیوی رابردوو دابەزین.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ، وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا رایگەیاند، لە چارەکی دووەمی ئەم ساڵدا کۆی بەرهەمی نێوخۆیی 2.8٪ گەشەی کردووە، ئەوەش زیاترە لە پێشبینییەکان.
 
ئامارەکە دەکرێت ببێتە لەمپەر لەبەردەم کەمکردنەوەی رێژەی سوود لە ئەمریکا لە ئەیلوولی ئەم ساڵدا. کەمکردنەوەی رێژەی سوود نرخی دۆلار دادەبەزێنێت، ئەوەش نرخی زێڕ و زیو، کاڵا، پشکی کۆمپانیاکان و دراوە دیجیتاڵییەکان بەرزدەکاتەوە.
 
پێش ئامارەکە ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزار و 375 دۆلار بوو. دوای بڵاوبوونەوەشی، بۆ دوو هەزار و 359 دۆلار دابەزی.
 
بەم پێیە، تەنیا ئەمڕۆ نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ 41 دۆلار دابەزیوە.
 
بەهۆی دابەزینەکەی ئەمڕۆی ئۆنسەی زێڕەوە، نرخی مسقاڵی زێڕیش لە بازاڕەکانی نێوخۆی هەرێمی کوردستان 5 هەزار دینار دابەزی. ئێستا نرخی فرۆشتن بەپێی سەندیکای زێڕینگران بەم شێوەیەیە:
 
مسقاڵێک زێڕ عەیار 24=577,000 دینار
مسقاڵێک زێڕ عەیار 22=530,000 دینار
مسقاڵێک زێڕ عەیار 21=505,000 دینار
مسقاڵێک زێڕعەیار 18=433,000 دینار
 
نرخی زیو 4٪ دابەزی
 
هاوشێوەی زێڕ، ئامارەکەی ئەمریکا کاریگەریی نەرێنیی لەسەر نرخی زیویش داناوە.
 
هەر ئۆنسەیەک زیو ئەمڕۆ 1.50 دۆلار دابەزیوە. ئێستا هەر ئۆنسەیەک بە 27.49 دۆلارە.
 
ئەمە نزمترین ئاستی نرخی زیوە لە 10ـی ئایاری ئەم ساڵەوە.
 
سەرەڕای ئەو دابەزینە، بەڵام لە سەرەتای ئەم ساڵەوە نرخی ئۆنسەیەک زیو زیاتر لە 20٪ بەرزبووەتەوە. ئەوکاتە هەر ئۆنسەیەک زیو بە 23.65 دۆلار بووە.
 
هەڵگرتنەوەی قازانج لە لایەن وەبەرهێنەران و بازرگانانەوە هۆکارێکی دیکەیە بۆ دابەزینی نرخی زێڕ و زیو، چونکە وا دەکات خستنەڕوو زۆر بێت و بازرگانان لە مامەڵەکان دێنە دەرەوە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر شەرابی ئەورووپیدا دەکات

سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی 200٪ پێناسی گومرگی بەسەر شەراب، شامپانیا و خواردنەوەکانی دیکەی دروستکراوی ئەورووپادا دەکات. ئەمەش وەک وەڵامدانەوە بۆ پلانێکی یەکێتیی ئەورووپا کە دەیەوێت پێناسی گومرگی بخاتە سەر ویسکی ئەمریکی.