دۆلار چۆن دەگاتە عێراق؟

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بانکى فیدراڵیی ئەمریکا دوو مانگ جارێک گوژمەیەک دۆلارى کاش رەوانەى عێراق دەکات بۆ خستنەڕووى نەختینەیی و پارەى داهاتى دیکەى نەوت، ئەویش لە رێگەى حەواڵەى ئەلیکترۆنیی دەرەکییەوە خەرج دەکرێت.
 
بە گوێرەى بەدواداچوونى تۆڕى میدیایی رووداو بانکى فیدڕاڵیی ئەمریکا هەر دوو مانگ جارێک گوژمەیەک دۆلار بە کاش رەوانەى عێراق دەکات، کە 500 ملیۆن دۆلارە و بەشێکە لە داهاتى نەوت، کە دەچێتە ئەو بانکەى ئەمریکاوە.
 
هەناردەى مانگانەى نەوتى عێراق زیاتر لە 100 ملیۆن بەرمیل نەوتە، کە داهاتەکەى زیاتر لە 8 ملیار دۆلارە، ئەو داهاتە راستەوخۆ نادرێت بە عێراق و لە هەژمارێکى بانکى لە بانکى فیدراڵى هەڵدەگیرێت کە بەناوى عێراقەوەیە.
 
جگە لەو بڕە دۆلارە نەختینەیەى بانکى ناوەندى بۆ عێراقى دەنێرێت، بڕە دۆلارەکەى دیکە بۆ بازرگانیى دەرەکى عێراق بەکاردەهێندرێت، لە دواى تێپەڕبوونى داواکاریی کڕینى دۆلار بە رێوشوێنەکانى سەکۆى ئەلیکترۆنى  بانکى ناوەندى عێراق و حەواڵەکردنى ئەو بڕە دۆلارە لەلایەن بانکە ئەمریکییەوە دەکرێت.
 
ئەحمەد عەبدولخالق، بەڕێوەبەرى گشتیی بانکى جیهان بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "زۆربەى مامەڵەى بانکە ئەهلییەکان لەگەڵ ئەو بڕە دۆلارەیە کە بۆ بازرگانیى دەرەکى خەرج دەکرێت و بەکاش نادرێت، بازرگانەکانى دینار لە رێگەى بانکە ئەهلییەکان رادەستی دەکەن و  بەشێوەیەکى ئەلیکترۆنى ئەو دۆلارەیان بۆ حەواڵە دەکرێت کە لە بانکى ناوەندى دەیکڕن."
 
بانکى ناوەندیى عێراق بۆ هەر دۆلارێکى مامەڵەى بازرگانیى دەرەکى 1310 دۆلار و بۆ فرۆشتنى نەختینەیی 1305 دینارى دیاریکردووە، لە دواى ئەوەى هەر دۆلارێک بە 1300 دینار لە وەزارەتى دارایی وەردەگرێت. 
 
ئەو بڕە دۆلارە نەختینەیەى کە بانکى ناوەندى لە بانکى فیدراڵیی ئەمریکا دوو مانگ جارێک وەریدەگرێت، بۆ فرۆشتنى نەختینەیە کە بۆ  گەشتیارانە. 
 
رۆژانە بانکى ناوەندى لە نێوان 200 بۆ 300 ملیۆن دۆلار دەفرۆشێت، 15 بۆ 25 ملیۆن دۆلارى بەشێوەى نەختینەیە کە زۆرینەى بۆ گەشتیارانە و دەتوانن بڕى ئەو پێنج هەزار دۆلارە بە نرخى فەرمى بکڕن.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی بەخێوکردنی پەلەوەر لە هەرێمی کوردستان، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی کشتوکاڵ: بەهۆی هاتنی وەرزی سەرما نرخی مریشک بەرزبووەتەوە

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نرخی مریشک 300 دینار لە پەلەوەرخانەکان بەرزبووەتەوە، هۆکارەکەشی هاتنی وەرزی سەرما و کەمیی خستنەڕووە.